هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی و شا عەبدوڵڵای ئوردن لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە دوا پێشھات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان ئاڵوگۆڕ کرد. ھاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵنگارییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٦، سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز شا عەبدولڵای پاشای ئوردن پەیوندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشھات و گۆڕانکارییەکان و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە ئالوگۆڕ کران. ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵنگارییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ.