هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی و سەرۆکی سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی دیالۆگ و ئامرازی ئاشتیانە کردەوە.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٦ سەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆکی سووریا پێ گەییشت.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکان و کاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە و ھەروەھا ھەڕەشەکانی قوولبوونەوەی گرژییەکان ئاڵوگۆڕ کرا. ھەروەھا ھەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی دیالۆگ و ئامرازی ئاشتیانە کردەوە.