ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ ئێران راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیى ئێران ده‌كه‌ین بۆ شه‌هیدبوونى خوالێخۆشبوو ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌یى، ڕابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و زاناى دیارى ئایینى، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانین. له خواى مه‌زن داواكارین گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
له‌م كاته سه‌خته‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆى له ڕاگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوە‌ى سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكات.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان