هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و کادرانی ماڵپەڕ ی (KDP.info) دەکات و دەڵێت، ئەم دەزگایە بە دیسپلینێکی بەرزەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان دەکات.
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی پارێزگاری هەولێر:
بەڕێزان/ سەرنووسەر، ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (KDP.info)
بەبۆنەی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خوێنەرانی ماڵپەڕەکەتان دەکەم.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ماوەی تەمەنی تێکۆشانیدا، بە دیسپلین و ئەجێندایەکی مۆڕاڵی بەرز و پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵ پێشهات و ڕووداوەکان کردووە. هەر ئەمەش وای کردووە ببێتە جێگەی متمانەی تەواوی خوێنەران و سەردانیکەرانی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
وێڕای دەستخۆشیمان بۆ هەوڵەکانتان، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی زیاترتان بۆ دەخوازم لە کارەکانتاندا.
دووبارە یادی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕ لێتان پیرۆز بێت.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦