Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 26 JUL 2026 08:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕۆژێکی زیندوو لە یادی نەتەوەیەکدا
| KDP.info


فازڵ میرانى

لە سەدەی بیستەمدا کورد چەندین سەرکردەی گەورە و ڕابەری بەژنبڵندی بەخۆوە بینی، لەنێو تێکڕای سەرکردەکاندا جەنابی مستەفا بارزانی وەک کارێزما و هەڵگر و نوێنەری ناسنامەی نەتەوەیەک، ڕۆڵێکی یەکجار کاریگەری لە ڕابەرایەتیکردنی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەبوو. لە کوردستانی مەزن بە هەر چوار پارچەکەی، وەک ڕابەر و سەرکردەی ڕۆحی و ئیلهامبەخشی گیانی نەتەوەیی و نیشتمانی، جێی خۆی لە نێو دڵ و دەروونی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەیدا بۆ هەمیشە گرت.

هاوکات لە ئاستی هەرێمی و نێونەتەوەییدا وەک سیمبوڵ و ناسنامەی کورد قبووڵ کرا. خەباتی بەردەوامی مستەفا بارزانی نەمر هەر لە شۆڕشەکانی بارزان و بەشداریکردنی کارای لە داکۆکیکردن لە کۆماری دیموکراتی کوردستان، دواتر ڕێڕۆیشتنە مەزنەکەی بە یاوەریی سەدان کەس لە هەڤاڵانی بەرەو یەکێتیی سۆڤیەت و پاشان گەڕانەوەی بەرەو نیشتمان، ئینجا ڕابەرایەتیکردنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، هەموو ئەمانە بوون بە گوژمەیەکی سەنگین لە سەروەری، هەم بۆ ناساندنی کورد و تێکۆشانەکەی لە ئاستی نێونەتەوەییدا، هەمیش وەک تۆمارێکی پڕ لە شانازی و شکۆ بۆ سەرکردەیەک، کە تەواوی تەمەنی خۆی بۆ بەدیهێنانی ئازادی و سەروەری بۆ وڵات و نەتەوەکەی تەرخان کرد.

ڕۆژی ١ی ئاداری ١٩٧٩ لە مێژووی نەتەوەی کورد و خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستاندا، ڕۆژێکی بەسوێ و پڕ لە ئازارە، چونکە لەو ڕۆژەدا ئەستێرەی تەمەنی ڕابەر و سەرکردەی مەزنی نەتەوە، مستەفا بارزانی لە دووروڵاتدا ئاوابوو. تەمەنێک کە هەر هەمووی خرایە خزمەتی خەبات و تێکۆشان لەپێناوی نەتەوە و وڵاتدا. هەموو ئەو کەسانەی ئەو ڕۆژەیان لە یادە، زۆر باش دەزانن چۆن چەتری ڕەشی خەم باڵی بەسەر دڵ و دەروونی تەواوی ڕۆڵەکانی کورددا کێشا. ڕۆژێکی پڕ لە ئازار و خەم و پەژارە بوو بۆ نەتەوەیەک، کە بە درێژایی سەدەی بیستەم لەپێناو بەدیهێنانی خەونی ئازادی و سەربەخۆیی، خەباتێکی سەخت و بێوچانی کرد، ڕابەری هەرە مەزنی ئەو خەباتەش لەو ڕۆژەدا ماڵاوایی لە وڵات و نەتەوەکەی کرد.

ئێمە ئەمڕۆ کە ئەو یادە دەکەینەوە، زۆر باش دەزانین ئەوەی لە کوردستاندا بەدی هاتووە، بەری ڕەنج و دەرەنجامی ڕێبازی مستەفا بارزانی و پێشمەرگە و یاوەرانی ئەوە. هەر لەو ڕۆژ و یادەدا گرنگە ئێمە درێژە بەو ڕۆحی تێکۆشانە بدەین کە مستەفا بارزانی و پێشمەرگەی یاوەری گەڵاڵەیان کرد، پێگیر و پەیوەستی ئەو ڕێبازەش بین کە ئەوان کردیان بە نەخشەڕێی تێکۆشانی دادخوازی و یەکسانی و لادانی زوڵم و ستەم دەرهەق بە نەتەوەیەک کە دەخوازێت مافی ڕەوای خۆی بەدەستبهێنێت، ئەو ماف و خواستەی کە ئاشتی و یەکسانی بەدی دەهێنێت و ڕێ بۆ گەشە و بووژانەوە و پێکەوەژیانێکی شکۆمەندانە خۆش دەکات.

کۆچی یەکجاریی مستەفا بارزانی و تێکۆشانی شکۆمەندانەی ئەو، بۆ ئێمە توێشووی خەباتی بەردەوامە تا گەیشتن بە هەموو مافێکی گەل و وڵاتمان، کە خۆی لە سەروەری و سەربەخۆیی و ئاشتی و پێشکەوتن و ئاوەدانیدا دەبینێتەوە.

بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی




دوایین هەواڵەکان

دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا هەڵبژێردرا

SATURDAY, 25 JULY 2026 22:07:59

ئەڵمانیا-KDP.info- لە شاری دۆسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، بە چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا بەڕێوەچوو.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حکوومەت و گەلی سووریا دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە سووریا کە بووە ھۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٦٥ کەس، لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی گەل و حکوومەتی سووریا کرد.

 
"گه‌شتی ئاسمانی له‌ هه‌ولێر شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه‌"

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:19

هه‌ولێر-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەڵێت، گه‌شتی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ شه‌و و به‌ ڕۆژ به‌رده‌وامه‌ و، ئاسمانی هه‌ولێر كراوه‌یه‌.

 
بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر: کەمی بەنزین ڕووی لە چارەسەرە..حکوومەت پلانێکی زۆرباشی داناوە

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:48

هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی زۆر باشی داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا گرفتی كه‌می به‌نزین به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌موو جۆره‌كانی به‌نزین پاڵپشتی به‌نزینخانه‌كان ده‌كات."

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 13:07:15

ھەولێر-KDP.info- لە یادی حەڤدەیەمین ساڵەی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادیران و ئەندامانی بزووتنەوەکە دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact