ئیمارات-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4 ـی شوبات، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ سوڵتان ئەلجابر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارەکانی وزە و سامانە سروشتییەکان و تەکنەلۆجیادا کرا.