كه‌ركووك-KDP.info- یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك–گه‌رمیانی پارتی ده‌ڵێ: "خۆشه‌ویستیی خه‌ڵكی كوردستان بۆ پارتی له لوتكه‌یه و به‌بێ جیاوازی بۆچوونی سیاسی خه‌ڵك هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی به‌رز ده‌نرخێنن."
دیاری حوسێن، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكسختنی كه‌ركووك- گه‌رمیانی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئه‌و نه‌هجه‌ی ڕێبازی بارزانی کاری له‌سه‌ر ده‌كات ئاشكرایه، خه‌ڵكی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌جهه‌ی ڕێبازی پیرۆزی بازرانییه، بۆیە ئه‌گه‌ر كه‌موكووڕییه‌ك هه‌بێت ئه‌وه له كادیری پارتییە نه‌ك له خه‌ڵك، ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانییه ئێمه وه‌ك كادیرانی پارتی له‌ناو خه‌ڵك بین، بێگومان له‌ناو خه‌ڵكدا به‌و واتایه دێت له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری خه‌ڵكبین، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان درێغی نه‌كه‌ین.
پارتی زیاتر چووه‌ته نێو جه‌ماوه‌ر، ئه‌وه‌ی له توانای ئێمه‌دابێت هه‌ر له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك تا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یانه، خزمه‌تیان ده‌كه‌ین، چونكه پارتی له ناو خه‌ڵك دروست بووه، باوه‌ڕیشمان وایه پارتی له‌ناو خه‌ڵك گه‌وره ده‌بێت."
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك- گه‌رمیانی پارتی گوتیشی "به‌هۆی ئه‌و پشتگیرییه و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ئاشتییانه و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك له هەرشوێنێك و پارچه‌یه‌كی كوردستان بێت، خه‌ڵك له‌گه‌ڵ بارزانییه و پشتگیری سه‌رۆك بارزانی ده‌كات."
دیاری حوسێن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بۆ پارتی له لوتكه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بێت له ئێمه‌یه و له كادیری پارتییە نه‌ك له خه‌ڵك، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌وروپا و پشتگیری سه‌رۆك بۆ ڕۆژئاوا و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ مه‌زلوم عه‌بدی و نوێنه‌ری ئه‌مریكا، لەناو خەڵک ڕەنگیداوه‌ته‌وه، ئه‌و خۆپیشاندان و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ی خەڵک بۆ ڕۆژئاوای كوردستان هه‌مووی له سایه‌ی سه‌رۆك بارزانییه، مه‌رج نیه ئه‌وانه‌ی پشتگیری سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن له‌ڕووی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی پارتیش بن، خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی پارتیش هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكه."
قائید میرۆ