Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 JUN 2026 14:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاشنا بابان: پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی مۆدێلێكی هاوبه‌ش
| KDP.info


سلێمانی -KDP.info-  شاره‌زایه‌كی زانسته‌ سیاسییه‌كان ده‌ڵێ "پەیوەندییەکانی نێوان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هەرێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی مۆدێلێكی هاوبه‌ش، ڕێگەى ئەم جۆرە پەیوەندیانەش هۆکارن بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری ئابووری و ئەمنی بۆ هەردوولا."

ئاشنا بابان، شاره‌زای زانسته‌ سیاسیه‌كان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هەرێمی کوردستان  دەگەڕێتەوە بۆ نوێنەرایەتی مۆدێلێکی هاوبەش کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتنی سیاسی دامەزراوە، هاوبەشیی ستراتیژی لە دڵی ناوچەیەک کە بە پشێوی سیاسی و ئابووریدا دەگوزەرێت گرنگیی تایبەتیی هەیە، چونکە نوێنەرایەتی مۆدێلێکی کارلێکی نێوان دەوڵەتێکی ناوچەیی چالاک و قەوارەیەکی سیاسی ژێردەوڵەتی دەکەن، بەمەش دەرگا بۆ شیکردنەوەی ڕەهەند و کاریگەرییەکانیان لە ژێر ڕۆشنایی تیۆرییەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت تیۆری وابەستەیی و دیپلۆماسیی هاوتەریبدا دەکرێتەوە."

ئه‌و شاره‌زایه‌ی زانسته‌ سیاسیه‌كان گوتیشی "لەڕێگەى ئەم جۆرە پەیوەندییانەوە کە هۆکارن بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی ئابووریی و ئەمنی، بۆ هەردوولا گرنگى و کاریگەرى تایبەتى خۆى هەیە کە ڕۆڵی گرنگی زیاتر لە داڕشتنی داهاتووی هەرێم دەگێڕێت، بەتایبەتی ئەگەر بەشێوەیەکی کاریگەر لە چوارچێوەی ستراتیژییەکی گشتگیردا بەکار بهێنرێت کە سەقامگیری و گەشەپێدان بەرەوپێش ببات و هاوسەنگی ناوخۆیی و ناوچەیی لەبەرچاو بگرێت."

بابان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "لەنێوان گۆڕانکارییە خێرا ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا کە ئەولەویەتەکانی ئەکتەرە سیاسی و ئابوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان لە قالب داوە. ئەم پەیوەندییانە گرنگی و ڕۆڵى سیاسی ستراتیژى دەبینن، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان بە سەقامگیری و گەشەسەندنی ئابووری و سیاسی دەناسرێت.

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، لە ساڵی ٢٠١٢ کونسولخانەیەکی تایبەتی لە هەولێر کردووەتەوە، کە بووەتە ناوەندێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتی عەرەبی، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و دیپلۆماسی، ئەم پەیوەندییانە یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدەن لە بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی عێراق و بەرزکردنەوەی سەقامگیریی کە لە داهاتوودا دەبێتە پلەبەندییەکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی هەرێم، هەروەها گرنگی سیاسیی تایبەتى هەیە، بەو پێیەی ئیمارات وەک هێزێکی سەقامگیر لە چوارچێوەی عێراقێکی پڕ لە گێژاو سەیری هەرێمی کوردستان دەکات، بەردەوام هەرێم هەوڵەدات سیاسەتێکی دەرەکی لەسەر بنەمای میانڕەوی و بنیاتنانی هاوبەشیی و پاڵپشتی لە سەقامگیری ناوچەیی دابمەزرێنێت، دیدگایەک کە تەریبە لەگەڵ پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بۆ پێشخستنی حوکمڕانی باش و کراوەیی بەرامبەر بە ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی خۆی."
ئاشنا بابان ڕوونی كرده‌وه‌ "سەقامگیریی هەرێمی کوردستان توخمێکی بنەڕەتی ئاسایشی عێراق و ناوچەکەیە و تەریبە لەگەڵ بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئیمارات کە هەوڵ دەدات خاڵە گەرمەکانی گرژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمبکاتەوە.  جگە لەوەی گرنگی لایەنی ئابووری بەردی بناغەی پەیوەندیی نێوان هەردوو لایە، ئیمارات هەوڵ دەدات وەبەرهێنان لە کەرتە گرنگەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بکات، وەک وزە، نەوت، گاز خانووبەرە، ژێرخانی گەشتیاری، بازرگانی، کشتوکاڵ و گواستنەوە، ئەم وەبەرهێنانانە بەشدارە لە هەمەچەشنکردنی ئابووری هەرێم و کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە سەرچاوە نەوتییەکان بەتەنیا، هەروەها ڕەخساندنی هەلی کار و بەرزکردنەوەی سەقامگیری کۆمەڵایەتی. لەبەرامبەردا هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵکەوتەی ستراتیجی جوگرافی و سامانە سروشتییەکانییەوە ژینگەیەکی ئومێدبەخشی وەبەرهێنان بۆ ئیمارات پێشکەش دەکات."

هەبووای ئەم پەیوەندییانە هۆکارن بۆ پایەی بنەڕەتی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری لە ناوچەکە، هه‌روه‌ها ئامرازن بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام و بەهێزکردنی پێگەی دانوستان و بەهێزى کارى دیپلۆماسی و داڕشتنى سیاسەتى دەرەکى، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پردێکە بۆ پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و جیهانی عەرەبی، لەو ڕوانگەیەوە دەتوانین بڵێین ئەم پەیوەندییە تەنیا پەیوەندی بە بازرگانى و ئابوورییەوە نییە، بەڵکو وەبەرهێنانی سیاسی و بەهێزکردنى پێگەى هەرێمى کوردستانیشە کە پاڵپشتی خواستەکانی هەرێم دەکات، هەروەها ڕەنگدانەوەی گواستنەوەی مۆدێلی گەشەپێدانی سەرکەوتووی ئیماراتە بۆ کوردستان، بەمەش هەمەچەشنکردنی ئابووریی هەرێم بەهێزتر دەبێت دوور لە پشتبەستن بە نەوت و بەس."

ئاشنا بابان له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "ئەم پەیوەندییە هەرێم لە قەیرانە داراییەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دەپارێزێت، هاوکارییەکان ئاراستەی هاوبەشی ستراتیژییە لە وزەی نوێبووەوە و پەروەردەی دیجیتاڵی، ئەمەش پێگەی هەرێم لە ناوچەکە وەک ناوەندێکی ناوچەیی زیاتر چەسپاو و هاوسەنگ و سەقامگیرى ئابوورى بەهێز دەکات، بەتایبەتى بە گرنگیدان بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى  هەردوولا لەڕیگەى ئاڵوگۆڕى تەریب لەگەڵ پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بۆ پێشخستنی حوکمڕانیی باش و کراوەیی بەرامبەر بە ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی خۆی."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی: بەغدا 48 ترلیۆن دیناری لە شایستەکانی هەرێم بڕیوە

THURSDAY, 25 JUNE 2026 13:06:59

هه‌ولێر-KDP.info- بەپێی نوێترین داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە نووسراوی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی ساڵانی 2019 تا 2025 بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، حکوومەتی فیدراڵ لە حەوت ساڵی رابردوودا تەنیا 42%ی کۆی پشکی هەرێمی کوردستانی لە بودجەی گشتی ڕەوانە کردووە.

 
جووتیاران بۆ KDP.info: بە هاوکاری حکوومەت هەنگاوی گەورەمان لە سێكتەری كشتوكاڵدا ناوە

THURSDAY, 25 JUNE 2026 13:06:42

هه‌ولێر-KDP.info- جووتیارانی هەرێمی کوردستان دڵخۆشیی خۆیان بەبۆنەی گرنگیدانی تایبەتی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی بە کەرتی کشتوکاڵ نیشان دەدەن، بەتایبەت لە بواری دابینکردنی ئاسایشی ئاو و هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ بازاڕەکانی عێراق، وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپا. جووتیارانی لە شارەزوور لە ڕاپۆرتێکی تایبەتی ماڵپەڕی KDP.infoـدا، وێڕای ئاماژەدان بە کاریگەریی سەرما و نەخۆشییەکانی ئەمساڵ، هەنگاوەکانی حکوومەت بەرز دەنرخێنن و داوای بەردەوامیی پاڵپشتییەکان دەکەن تا کوردستان ببێتە سەبەتەیەکی گرنگی خۆراک لە ناوچەکەدا.

 
نیان ئەحمەد بۆ KDP.info: سبەی هەڵمەتی هۆشیاری لەبارەی ماددە هۆشبەرەکان دەست پێ دەکات

THURSDAY, 25 JUNE 2026 11:06:59

هه‌ولێر-KDP.info-  جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕادەگەیەنێت، سبەی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی هۆشیاری لەبارەی ماددە هۆشبەرەکان، هەڵمەتێکی نیشتمانیی هۆشیاری بۆ ماوەی هەفتەیەک لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات. ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات کە بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، دوو لیژنەی باڵا بۆ بەرەنگاربوونەوە و هۆشیارکردنەوەی نیشتمانی لە مەترسییەکانی ئەم پەتایە پێکهاتوون.

 
لە ساڵیادی شەهید بوونی دانەری ئاوازی سروودی ئەی ڕەقیب فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری نمایشکرا

WEDNESDAY, 24 JUNE 2026 22:06:37

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ـی ٦ـی ٢٠٢٦ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا و لە یادی شەهیدبوونی (شێخ حوسێن بەرزنجی)، دۆکیۆمێنتاریی (ئەی ڕەقیب، سروودی بەرخودان و ژیان)ـی لە شاری هەولێر نمایش کرد.

 
د. هێمن هەورامی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین کرد

WEDNESDAY, 24 JUNE 2026 22:06:16

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی پێشوازی لە کونسوڵی چین کرد، لە دیدارەکەدا هێمن هەورامی ڕایگەیاند کە مەرجی سەرەکی بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی ئێستای کوردستان کاراکردنەوەی پەرلەمانە، و جەختیشی لەسەر گرنگیی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی کردەوە بۆ هێنانەدی ئەم ئەرکە نیشتیمانییە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact