مووسڵ-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەێنەوا، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، دەنگ لەسەر کاندیدی کۆمەڵێک بەرپرسی ئیداری درا، غەزوان داودی لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا."
ئێریڤان مەھدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە و دەنگی لەسەر کۆمەڵێک بەرپرسی تازە بۆ پارێزگا، قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای مووسڵ دا، لەوانە جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا بوو، کە غەزوان داودی بووە جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا، پۆستی جێگری دووەمی پارێزگار، قایمقامی قەزای ناوەندی نەینەوا، بەڕێوبەری ناحیەی باشیک، بەڕێوەبەری ناحیەی قەیرەوان، بەڕێوەبەری ناحیەی زومماڕ، بەڕێوەبەری ناحیەی قەحتانیە، بەڕێوەبەری ناحیەی عەیازیە و بەڕێوەبەری ناحیەی مەحلەبیە بە ڕێککەوتن لەنێوان کوتلەکان دەنگیان لەسەر درا."
ئێریڤان مەھدی گوتیشی، لەسەر سەرجەم کاندیدەکان پێشوەختە ڕێککەوتن لەنێوان کوتلەکان کرابوو، بۆیە ھەموو کاندیدەکان بەزۆرینەی دەنگ دیاریکران."
غەزوان داودی پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک بوو، ئەمڕۆش بەزۆرینەی دەنگ، لە پشکی پارتی، بووە جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا، جگە لەوەش هەرسێ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک، قەحتانیە و قەیرەوانیش بۆ کاندیدانی پارتی بوو."
بڵند ئیبراھیم