بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و شایستە دەستوورییەکان و ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمارو و حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی دکتۆر شاخەوان عبداللە سەرۆکی فراکسیۆن و ئامادەبوونی بەڕێزان فەرھاد ئەتروشی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا کۆبوونەوەیەک سازکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و گرژییەکانی سووریا و پێشینەی کاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق و شایستە دەستوورییەکان و ھەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمارو و حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کرا.
