Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 JUN 2026 02:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەرجەکانی پێدانی زەوی بە مووچەخۆرانی گرێبەست
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە گرێبەستەکانیش زەوی وەردەگرن، ئێستا خەریکی ئامادەکردنی ڕێنمایین و لە قۆناغی کۆتایی دایە، بەم نزیکانە دەست بە ڕێکاری پێدانی زەوی بە گرێبەستەکان دەکرێت، مەرجەکانیش ھەمان مەرجی فەرمانەرە ھەمیشەیەکانە."

سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی  "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە ئەوانەی گرێبەستن ھاوشێوەی ھەمیشەیەکان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن، ئێستا چاوەڕێ دەکەین ڕێنمایی دەربچێت و دەست بە ڕێکاری پێویست بکەین، ڕێنمایەکانیش لە نێوان ئێمە و ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە دەکرێن، ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە، هەر دەربچێت لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە کارەکان دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندییان بۆ وەربگیرێت، دواتر بۆ شارەوانییەکان ڕەوانە دەکرێت بۆ ئەوەی زەوییان پێ بدرێت."
سەربەست مەولود گوتیشی "مەرجی پێدانی زەوی بە گرێبەستەکان ھەمان ئەو مەرجانەن کە بۆ ھەمیشەیەکان دیاریکراون، پێویستە ھەشت ساڵ  خزمەتی ھەبێت، پێشتر زەوی وەرنەگرتبێت، لە ماوەیەکی نزیک ڕێنمایی دەردەچێت و لە ڕۆژنامە بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە ڕێکارەکان دەکەین بۆ ئەوەی زەوی بە گرێبەستەکانیش بدرێت، چونکە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچووە گرێبەستەکانیش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان قەڵغانێکە بۆ پاراستنی کۆمەڵگای کوردی

FRIDAY, 26 JUNE 2026 21:06:52

شێخ ستار عەواڵانی 

 
بەشداربووان بۆ KDP.info: خولی سەرکردەی گۆڕانکار دیدگای ئێمەی گەیاندە قۆناغێکی باڵاتر

FRIDAY, 26 JUNE 2026 21:06:00

ھەولێر-KDP.info- یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کادیرانی، خولی (سەرکردەی گۆڕانکار) بەڕێوە دەبات کە چوار قۆناغ لەخۆ دەگرێت. سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوان ڕایدەگەیەنێت کە مەبەست لە خولەکە بەسەرکردەکردنی کادیرانە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاریی ئەرێنی لە کۆمەڵگەدا، ھاوکات بەشداربووانی خولەکەش دووپاتی دەکەنەوە کە ئەم ئەزموونە دیدگا و تواناکانیانی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی گەیاندووەتە قۆناغێکی باڵاتر.

 
بەڕێوەبەری چاکسازییەکان بۆ KDP.info: بڕیاری کردنەوەی سەنتەرەکان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووە

FRIDAY, 26 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info-بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، بەندکردن بەھۆی ماددەی ھۆشبەر زیادی کردووە، ئێستا ھەزار و ٩٥٨ کەس لەناو چاکسازییەکانی ھەرێم بەندکراون، بەشێکی زۆری ئاڵودەبووانی ماددەی ھۆشبەریش چارەسەر کراون.

 
شارەوانی عەنکاوە بۆ KDP.info: مەسروور بارزانی پێناسەیەکی نوێی بە سەقامگیری بەخشی

FRIDAY, 26 JUNE 2026 13:06:21

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی شارەوانیی عەنکاوە دەڵێت، پڕۆژەی باخچە هەڵواسراوەکانی بابل تەنیا پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری و ژینگەیی نییە، بەڵکو سیمای زیندووی گرنگیدانی حکوومەتی هەرێمە بە پاراستنی ناسنامەی پێکهاتەکان و چەسپاندنی پێکەوەژیان و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

 
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: بۆ پاراستنی کۆمەڵگە پلانێکی فراوانمان گرتووەتە بەر

FRIDAY, 26 JUNE 2026 11:06:19

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، وێڕای هەڵمەتە بەردەوامەکانیان بۆ دەستگیرکردنی بازرگانان و بەکارهێنەران، پلانێکی فراوانیان بۆ هۆشیارکردنەوە و چاودێریکردنی بازاڕ گرتووەتە بەر، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەوڵانە لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگە و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ماددەی هۆشبەرە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact