ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی کۆماری کوردستان (لاوکۆ مامەند مەسیح) دەکات
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەڤاڵی بارزانیی نەمر، لاوکۆ مامەند مەسیح-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان