Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 26 MAY 2026 16:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فازڵ میرانی پێشوازی لە یاریدەدەری کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەولێر کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕی مەکتەبى سیاسى لە پیرمام پێشوازى لە (فیونا بۆیتەرز) یاریدەدەرى کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەولێر و شاندى یاوەرى کرد.

لە دانیشتنێکدا فازڵ میرانى بەگەرمى بەخێرهاتنی کردن و پیرۆزبایى لە خاتوو (فیونا) کرد بەبۆنەى دەستبەکاربوونى لە ئەرکە نوێیەکەی و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
فازڵ میرانى پوختەیەک لە مێژووى پارتى دیموکراتى کوردستان و بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى گەلى کوردستانى پێشکەش کرد.
لە تەوەرێکى دیکەدا میرانى سەبارەت بە ڕەوشى ئەمڕۆى کوردستان، عێراق و ناوچەکە ئاماژەى بەوەدا کە ناوچەکە بە قۆناغێکى هەستیاردا تێدەپەڕێت و بەرەو گۆڕانکارى دەڕوات.
سەبارەت بە هەوڵەکانى لایەنە سیاسیەکانى عێراق و کوردستان بۆ پێکهێنانى حکوومەتى عێراقى فیدراڵ و حکوومەتى هەرێمى کوردستان، میرانى دووپاتى کردەوە هەوڵەکان بەردەوامن و هیوامان وایە لەم نزیکانە حکوومەتى عێراقى فیدراڵ و حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێکبهێنرێن.
(فیونا بۆیتەرز) یاریدەدەرى کونسوڵى گشتى بەریتانیاش لە هەولێر، سوپاسى مەکتەبى سیاسى پارتى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەم دیدارە و خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ دەسپێکردنى ڕاپەڕاندنى ئەرکە نوێیەکەى لە هەولێر، هیواى خواست هەرێم و گەلى کوردستان هەر لە پێشکەوتندا بێت. 




دوایین هەواڵەکان

نزیکەی 800,000 مووچەخۆری کەرتی گشتی لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن

TUESDAY, 26 MAY 2026 15:05:15

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت نزیکەی 800 هەزار مووچەخۆری کەرتی گشتی مووچەی مانگی پێنج، بە شێوەی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" وەردەگرن.

 

ل یوبیلا زیرینا شورەشا گولانێ سلاڤ و رێز بۆ هەلکەرێن وێ

TUESDAY, 26 MAY 2026 14:05:32

ئحسان ئامێدی

 
مامۆستایانی زانکۆ بۆ KDP.info: شۆڕشی گوڵان پایەی قەوارەی هەرێم و ئایندەی گەشی کوردستانە

TUESDAY, 26 MAY 2026 13:05:46

هەولێر-KDP.info- مامۆستایان و ئەکادیمیستانی زانکۆکانی کوردستان لە یۆبیلی زێڕینی شۆڕشی ٢٦ـی گوڵاندا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدوێن و دەڵێن، ئەم شۆڕشە مەزنە داینەمۆی گەڕاندنەوەی ئیرادەی تاکی کورد و تێکشکێنەری بنەڕەتیی نائومێدی بوو لە دوای پیلانی جەزائیر. ئاماژە بەوەش دەکەن کە شۆڕشی گوڵان پایەی یەکڕیزیی نیشتمانی و بەرەی کوردستانی داڕشت و باشترین وەفاداریش بۆ ئەم یادە، پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستانە.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی: شۆڕشی گوڵان خەونی دوژمنانی خستە چاڵ و پیلانەکانی پووچەڵ کردەوە

TUESDAY, 26 MAY 2026 13:05:09

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی لە یۆبیلی زێڕینی شۆڕشی گوڵاندا ڕایدەگەیەنێت، کە بە متمانەیەکی پۆڵایینەوە بەرەو پێکهێنانی کابینەی دەیەم و کاراکردنەوەی دامەزراوە سەروەرییەکان هەنگاو دەنێت. هاوکات جەخت لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، یەکڕیزیی نیشتمانی و بەردەوامی لەسەر ڕێبازی سەرۆک بارزانی دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە پارتی بە پاڵپشتیی جەماوەر، هەمیشە حزبی ژمارە یەکی کوردستان و عێراقە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبووەوە

TUESDAY, 26 MAY 2026 12:05:27

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact