Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 MAR 2026 06:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەشداری سیاسیی ئافره‌تان کۆمەڵگه‌ بەهێز دەكات
| KDP.info


زیــــــبا تـەهـــــــــــا

ڕۆڵی ئافره‌تان لە بوارە سیاسییەکان یەکێکە لە فاکته‌ره‌ بنەڕەتییەکان بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگه‌ و دیموکراسی. له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی ئافره‌تان پێگه‌یه‌كی به‌هێزتر و كاریگه‌رییان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه‌، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ له‌زۆر ڕه‌هه‌نده‌وه‌ له‌پێشترن، ئه‌م بۆچوونه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕۆڵی كاریگه‌ری ئافره‌تان كراوه‌ كاتێك له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی وڵاتدا به‌هێزن و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پێگه‌یه‌كی تایه‌تمه‌ندن.

به‌شداری ئافره‌تان له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی، مێژووییه‌كی پڕ سه‌خت و ناهه‌مواری تێپه‌ڕاندووه‌ و له‌هه‌ریه‌كێك له‌قۆناغه‌كان كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وت و به‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بووه‌‌. به‌پێی هه‌ریه‌كێك له‌ بارودۆخی سیاسی وڵات ده‌ستكه‌وت و سومه‌ندییه‌كانی ئافره‌تانیش ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌كۆی گشتی خه‌باتی سیاسی ئافره‌تان هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش بۆته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ پێشخستن و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌واوی كایه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، له‌م ڕوانگه‌وه‌ ده‌توانین ئه‌و ڕاستیه‌ ببینین كه‌ ئافره‌تان ئه‌گه‌رچی له‌به‌رامبه‌ر پیاوان دره‌نگتر به‌شداری كاری سیاسیان كردووه‌، به‌ڵام به‌رهه‌م و جێده‌ستیان له‌هه‌ندێك كاتدا له‌پیاوان باشتر و له‌پێشتره‌.

بەشداریکردنی ئافره‌تان لە سیاسەت تەنیا مافێکی سه‌ره‌تایی نییە، بەڵکو پێویستییەکی گرنگە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگه‌یەکی دادپەروەر و پێشکەوتوو. کاتێک ئافره‌تان دەنگیان لە بڕیاردان و بەڕێوەبردنی کاروباری گشتیدا هه‌یه‌، تەواوی کۆمەڵگه‌ سوودمەند دەبێت، هه‌روه‌ك له‌م خاڵانه‌ زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه‌:

1. چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی کۆمەڵگه‌: ئافره‌تان ئه‌زموونی جیاواز و بینینی تایبەتیان هەیە سەبارەت بە ڕووداو و گرفتەکانی كۆمه‌ڵگه‌. کاتێک ئافره‌تان لە پەڕلەمان، حکوومەت و دامەزراوە سیاسییەکاندا نوێنەرایەتی دەکرێن، دەنگی ئەو بەشانەی کۆمەڵگه‌ دەگەیەنن کە لەوانەیە به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان په‌راوێز خرابن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی به‌شداری سیاسی ئافره‌تان ده‌بێته‌ میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و ئاریشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌‌.

2. نه‌هێشتنی گەندەڵی و بەهێزکردنی دیموكراسی: لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن کە بەشداریکردنی ئافره‌تان لە كاری ده‌وڵه‌تداریدا گەندەڵی کەم دەکاتەوە. ئافره‌تان بە شێوەیەکی گشتی خەریکی گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی دادپەروەرانەن لە بڕیاردان و کارکردن، هەروەها زیاتر گرنگی دەدەن بە شەفافیەت و بەرپرسیارێتی. ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی دامەزراوە دیموکراسییەکان و زیادکردنی متمانەی خەڵک بە حکوومەت.

3. پەرەپێدانی ئابووری: بەشداریکردنی ئافره‌تان لە سیاسەتدا بە راستەوخۆیی کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەرەپێدانی ئابووری هەیە. کاتێک ئافره‌تان لە پێگەی بڕیارداندان، زیاتر گرنگی دەدەن بە سەرمایەگوزاری لە خوێندن و تەندروستی و پاراستنی خێزان. ئەو سیاسەتانەش کە پاڵپشتی ئافره‌تان دەکەن لە بازاری کارکردندا، وەک مۆڵەتی دایکایەتی و خزمەتگوزاریی منداڵپارێزی، هەموو ئه‌وانه‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌هێز بوونی ئاستی ئابووری وڵات.

4. نموونەی ئەرێنی بۆ نەوەکانی داهاتوو: ئافره‌تانی سیاسەتمەدار نموونە و پێشه‌نگن بۆ كچان و ئافره‌تانی دیكه. ئەوان ده‌توانن ئه‌و وێنایه‌ بخه‌نه‌ڕوو كه‌ ئافره‌تان دەتوانن لە هه‌موو بوارێکدا سەرکەوتوو بن و ڕۆڵی گرنگیان هه‌بێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگه‌دا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ڕێنیشانده‌رێك بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیدا به‌شداری بكه‌ن.

5. چارەسەری گرفتە کۆمەڵایەتییەکان: ئافره‌تان بە شێوەیەکی سروشتی زیاتر تێگەیشتنیان هه‌یه‌ له ئه‌و به‌ربه‌ست و ڕێگرییانه‌ی كه‌ ڕووبەڕووی ئافره‌تان و پێداویستییەکانی منداڵان ده‌بنه‌وه. بەشداریکردنیان لە سیاسەتدا دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو گرفتانە بە شێوەیەکی کارا چارەسەر بکرێن و یاسا و سیاسەتەکان لەگەڵ ڕاستییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا بگونجێنن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ناو دامه‌زراوه‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌ناو په‌رله‌ماندا له‌ڕێگه‌ی دانانی یاسای گونجاو و سه‌رده‌میانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ئافره‌تان به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و بۆته‌ ئاسته‌نگ بۆ پێشكه‌وتنی ئافره‌تان.

له‌ كۆتاییدا ده‌توانین ئه‌وه‌ بڵێین کاتێک هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز لە پڕۆسەی سیاسیدا بەشدار دەبن، ئەوکات کۆمەڵگه‌ لە ڕاستیدا هاوسەنگ و نوێنەرایەتیکراو دەبێت. ئەمەش واتایەکی گرنگی هەیە بۆ یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و دروستکردنی ئاشتی و سەقامگیری، چونكه‌ به‌شداری یه‌كسانی ئافره‌تان و پیاوان له‌ سیاسه‌تدا ده‌بێته‌ هۆكاری چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌م هه‌نگاوه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ سوودمه‌ند ده‌بن.




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی ئاوی ٥١ گوندی دەڤەری بارزان دوای جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز دەکرێتەوە

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 23:03:57

بارزان-KDP.info- کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ٥١ گوندی دەڤەری بارزان بە کۆتا هات و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە و دوای جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز بە فەرمی بکرێتەوە. پڕۆژەکە کە بە گوژمەی ١٣٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ کراوە. کێشەی کەمئاوی بۆ زیاتر لە ٣٥ هەزار کەس لە دانیشتووی ناوچەکە چارەسەر دەکات.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم ده‌کات

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 23:03:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم  پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاریان دەکات و دەڵێت، خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد.

 
بەرپرسی لقی نۆی پارتی بەرنامەی خێرخوازی لە مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 16:03:57

ئاکرێ -KDP.info- بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لە مانگی ڕەمەزان تا دەگاتە جەژن، ھاوکارییەکان پێشکەشی ئەم خەڵکە دەکەین کە پێویستیان پێیە.

فەرھاد ئەتروشی: ئەمڕۆ دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق دەدرێت

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 14:03:25

بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی پەلەمانی عێراق گوتی "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبیتەوە و دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان دەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت کورد چوار لیژنەی بەرکەوێت." 

سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 14:03:44

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 3/11، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact