ھەولێر-KDP.info- پسپۆڕێكی ئابووری پێی وایه، هیچ بڕیارێكی فه‌رمی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلار نییە و ده‌شڵێ، ساڵانه عێراق كێشه‌ی كورتهێنانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكا په‌نا بۆ رێكاری دیكه ده‌بات نه‌ك گۆڕانكاری له نرخی دۆلاردا.
چه‌ند ڕۆژێكه نرخی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مەریكی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دابه‌زیوه و نرخی دۆلار له بازاڕه‌كاندا بەرزبۆتەوە، پەیوەست بەو بەرز و نزمییەی دینار و دۆلاریش، پڕۆفیسۆر خالید حه‌یده‌ر، پسپۆڕی ئابووری، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ساڵانه بابه‌تی كورتهێنان له بودجه‌ی عێراقدا هەیە و هه‌موو ساڵێكیش ئه‌و بابه‌ته دووباره‌یه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی هیچ بڕیارێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مەریكی دابەزێنێت، راسته لێره و له‌وێ ده‌گوترێت نیه‌تێك هه‌یه نرخی سه‌د دۆلار به‌رز بكرێته‌وه بۆ 180 هه‌تا 200 هه‌زار دیناری عێراقی، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر قسه‌یه.
پەیوەست بە کورتهێنان لە بودجەی عێراقدا، ئه‌و پسپۆڕه‌ی ئابووری ده‌ڵێت، به‌رپرسانی عێراق نایشارنه‌وه كورتهێنان له نێوان داهات و خه‌رجی له عێراقدا هەیە، به‌ڵام ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، ئه‌گه‌ریش كورتهێنان دروست ببێت ئه‌وه حكوومه‌تی عێراق په‌نا بۆ رێكاری دیكه ده‌بات، له‌وانه‌ش قه‌رزكردن یانیش به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، به‌تایبه‌تی به‌نزین نرخی به‌رز بكرێته‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان.
پڕۆفیسۆر خالید حه‌یده‌ر هەروەها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی هیچ بڕیارێكی نییه بۆ دابه‌زاندنی نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری ئەمەریکی، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی نافه‌رمی قسه هه‌یه، ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی به‌رپرسیاری یه‌كه‌من له‌و بابه‌ته و ئه‌وانیش نكۆڵی له ده‌ركردنی بڕیارێكی وه‌ها دەکەن.
قائید میرۆ