Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 MAR 2026 05:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هۆشیار زێباری: ئەوەی دێت گەورەترە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای ساڵی 2026، دەستپێکێکی سەخت بوو بۆ جیهانی نوێ و دەڵێت، "ئەوەی دێت، گەورەترە."

 هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "لە شەڕی باشووری یەمەن لەسەر هەژموون و ناڕەزایەتییەکانی ئێرانەوە بگرە تاوەکو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی سەرۆکەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی خێرای ئەمریکیدا، هەروەها گرژی و ئاڵۆزییە هەرێمییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەموویان ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەوەی دێت، گەورەترە."

هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەش کردووە، میدیای عەرەبی وەک پێویست گرنگی بە ڕووداوەکانی ئێران و ڤەنزوێلا نەداوە و دەڵێت، "ڕووداوە دراماتیکییەکانی خۆپێشاندانەکانی ئێران و ڕووداوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا، وەک پێویست لە کەناڵە ئاسمانییە عەرەبییەکاندا گرنگییان پێنەدرا و بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی باشووری یەمەن لە حەزرەمەوت بوو."

 بە بڕوای هۆشیار زێباری، بەهۆی گرنگینەدان بەو ڕووداوانە، "وێنە گەورەکەی هەرێمەکە و جیهانیان لەدەستچوو و وێنە گشتییەکەی ڕووداوە گرنگەکان ون بوو."




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی ئاوی ٥١ گوندی دەڤەری بارزان دوای جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز دەکرێتەوە

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 23:03:57

بارزان-KDP.info- کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ٥١ گوندی دەڤەری بارزان بە کۆتا هات و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە و دوای جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز بە فەرمی بکرێتەوە. پڕۆژەکە کە بە گوژمەی ١٣٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ کراوە. کێشەی کەمئاوی بۆ زیاتر لە ٣٥ هەزار کەس لە دانیشتووی ناوچەکە چارەسەر دەکات.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم ده‌کات

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 23:03:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم  پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاریان دەکات و دەڵێت، خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد.

 
بەرپرسی لقی نۆی پارتی بەرنامەی خێرخوازی لە مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 16:03:57

ئاکرێ -KDP.info- بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لە مانگی ڕەمەزان تا دەگاتە جەژن، ھاوکارییەکان پێشکەشی ئەم خەڵکە دەکەین کە پێویستیان پێیە.

فەرھاد ئەتروشی: ئەمڕۆ دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق دەدرێت

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 14:03:25

بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی پەلەمانی عێراق گوتی "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبیتەوە و دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان دەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت کورد چوار لیژنەی بەرکەوێت." 

سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 14:03:44

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 3/11، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact