Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 1 MAY 2026 22:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە ٢٠٢٥دا فراوانتر بوون
| KDP.info


هۆشیار سیوەیلی

سەرەڕای کێشە و کۆسپەکان، بە تایبەتی هێرشی درۆنی بۆ سەر پیشەسازی نەوت و غازی هەرێم و نەناردنی بودجە لە بەغداوە، هەرێمی کوردستان لە ساڵی  ٢٠٢٥ دا پێشکەوتن و بوژانەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، پڕۆژەکانی بەهێزکردنی ژێرخان و پەرەپێدانی ئابووری و خزمەگوزارییەکان کە بەشێکیان لەم ساڵەدا تەواوکران،  کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەبووە، بە تایبەتی پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە و پاکژکردنەوەی ئاوی پیس و درووستکردنی ڕێگەو بان و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی. 

هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٥دا توانی پێگەی خۆی بەشیوەیەکی بەرچاو لە جیهاندا بەرزبکاتەوە لە ڕێگەی سیاسەتێکی دەرەوەی چالاک و فرەلایەن و دەسپێشخەرییە ستراتیژییە ئابوورییەکان و قوڵکردنەوەی هاوبەشییەکان لەگەڵ هاوبەش و دۆستەکانمان لە جیهاندا.

لەسەرەتای ساڵدا بەشداری بەڕێز مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، سەرەتایەکی گرینگ بوو بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بە تایبەتی یەکەمجار بوو بەوە شێوەیە و لە (ماڵی کوردستان)ەوە هەرێم وەک شوێنێکی گرینگ بۆ وەبەرهێنان بخرێتەڕوو، ئەمە جگە لەو چاوپێکەوتن و کۆبوونەوانەی سەرۆکی حکوومەت لەو ماوەیەدا ئەنجامی دان. 

دەسکەوتێکی تری گرینگ لەم ساڵەدا سەردانی سەرۆکی حکوومەت بوو کە چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەمریکا کەوت و سەرپەرشتی ئیمزاکردنی دوو گرێبەستی گرینگی بەرهەنهێنانی غازی سروشتیکرد لەگەڵ کۆمپانیاکانی هێچ کەی ئێن و گەنەڵ ئینێرجی، لە مانگی ئەیلوولدا هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی مینای جەیهان دوای سی مانگ ڕاوەستان دەستیپێکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی تریش گوشاری ڕاستەوخۆیان خستبووە سەر عێراق تا بڕیاری هەناردەکردنەکە بدات. 

کردنەوەی باڵاخانەی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ یەکێک بوو لە دەسکەوتە سیاسی و دیپلۆماسییە هەرە گرینگەکانی ساڵی ٢٠٢٥، ئەم کونسوڵخانەیە گەورەترینە لەسەر ئاستی جیهان و نیشانەی پتەوی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانە. مایک ڕیگاس، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە باڵاخانەکەی کردەوە لە وتارەکەیدا بە ڕوونی باسی گرینگی و بایەخی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی، ویلاتە یەکگرتووەکان مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات وەک پایەیەکی گرینگ بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق و کردنەوەی باڵاخانەکە هێمای گرینگی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانە. لە مانگی ئەیلوولدا شاندێکی گرینگی ئابووری ئەمریکی کە نوێنەرانی کۆمپانیا گەورەکانی وەک گۆگڵ و ئای بی ئێم و ڤیزە و کۆکا کۆلا و پێپسی کۆلای تێدابوو سەردانی هەولێریان کرد. لە مانگی تشرینی دووەمدا شاندێکی تری ئابووری سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد. 

چالاکیییەکی تری سیاسی و دیپلۆماسی کە مایەی بایەخدانێکی زۆربوو، کۆربەندی ئاشتی و ئاسایشی دهۆک بوو کە سەکۆیەکی گرینگە بۆ گۆڕینەوەی سەرنج و بیروڕا لەسەر ئاسایش و ئاشتی لە هەرێم و عێراق و هەموو ناوچەکە. 

دوو ڕووداوی تری گرینگ لە ڕووی دیپلۆماسییەوە ساڵی ٢٠٢٥ لە ساڵەکانی تر جیادەکاتەوە کە ئەویش دانانی بەرێز د. بەرهەم ساڵحە وەک کۆمسیاری (UNHCR) و دانانی باڵوێز سەیوان بارزانییە وەک نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە جنیڤ. یەکەمجارە دیپلۆماتێک لە هەرێمی کوردستان بگاتە ئەو پێگە گرنگانە. 

نوێنەرایەتییەکانی دەوڵەتان لە هەرێمی کوردستان چالاک و ڕۆڵی گەروەیان هەیە لە پتەوکردنی پەیونەدییەکانی نێوان هەرێم و ئەو وڵاتانە، بەهەمان شێوە نوێنەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە باشترکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییە دوو قۆڵییەکان، ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٤٠ نوێنەرایەتی بیانی هەیە و هەرێمیش لەدەرەوە جاندین نوێنەرایەتی لە پایتەختە گرینگەکان هەیە. سەردانی باڵوێزەکانی وڵاتان بۆ هەوڵیر بەردەوامە و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی تری هەرێم باسی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنیان دەکەن.

وەک پارتی دیموکراتی کوردستانیش مەکتەبی پەیوەندییەکان و بەرپرسانی تری پارتی بەردەوامن لە دامەزراندنی پەیوەندی نوێ و بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانەی کە هەن. نوێنەرانی مەکتەبی پەیوەندییەکان ساڵانە و بەردەوام لە کۆنفرانسەکانی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی و سۆشیالیست ئینتەرناشنال و ڕێکخراوی پارتەکانی ئاسیا و لیبراڵ ئینتەرناشنال و کۆربەندی ئاسایشی وارشۆ ئامادە دەبن و وتاری پارتی دەخوێننەوە.. ئامادەبوونی نوێنەرانی پارتیمان لە کۆربەند و کۆنفرانسەکان فراوانتر بووە و دیدار و کۆبوونەوەکان لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتان لە هەولێر بەردەوامە.




دوایین هەواڵەکان

شاندی پارتی لە کڕواتیا دیداری لەگەڵ سەرکردایەتیی IDU و سەرۆکوەزیرانی کڕواتیا ئەنجامدا

FRIDAY, 01 MAY 2026 22:05:00

کڕواتیا-KDP.info- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆتا ڕۆژی کۆڕبەندی جیھانیی (IDU) لە کڕواتیا، زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکراسی و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا، کە تێیدا جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور کرایەوە.

 

نوێنەری حکوومەت لە کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ ڕاوێژکاری ماکرۆن کۆبووەوە

FRIDAY, 01 MAY 2026 21:05:00

پاریس-KDP.info- دکتۆر عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، لە کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆک ماکرۆن کۆبووەوە و پێکەوە ڕەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و پاریسیان تاوتوێ کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە لیوا ھەورامان عوسمان دەکات

FRIDAY, 01 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (حەمدییە محەممەد حامید) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی بەڕێز (لیوا ھەورامان عوسمان) دەکات.

 

پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ لیوا ھەورامان عوسمان

FRIDAY, 01 MAY 2026 16:05:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ لیوا هەورامان عوسمان، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان دەربڕی و هیوای خواست خودای گەورە سەبووری و ئارامی بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

 
کۆمیسیاری یەکێتیی ئەورووپا بۆ شاندی پارتی: لە پاڵپشتیکردنی گەلی کوردستان بەردەوام دەبین

FRIDAY, 01 MAY 2026 16:05:00

کڕواتیا-KDP.info- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی جیھانیی (IDU)، زنجیرەیەک دیداری دیپلۆماسیی ئاستبەرزی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای ئەورووپا، ئەمەریکا و کەنەدا ئەنجامدا، کە تێیدا جەخت لە بەردەوامیی ھاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ھەرێمی کوردستان و پاراستنی بەھا دیموکراتییەکان کرایەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact