Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 JUN 2026 07:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەمڕۆ هەینی پڕۆژەی (هەژماری من) ئەم ئاگادارییەی بڵاو كردەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پڕۆژەی هەژماری من ئاگاداری بەشێك لە خانەنشینان دەكاتەوە ئەوانەی كارتە بانكییەكانیان تەواو بووە، دەڵێت "ئێستا دەتوانن كارتەكان وەری بگرنەوە".

ئەمڕۆ هەینی پڕۆژەی (هەژماری من) ئاگادارییەكی بۆ خانەنشینان بڵاو كردەوە، لە ئاگادارییەكەدا هاتووە "تكایە سەیری مۆبایلەكانتان بكەن ئەگەر نامەی گەڕانەوەی كارتە بانكییەكانتان بۆ هاتووە".

ئاماژە بەوەشدراوە "ئەگەر نامەكەتان لە مۆبایل بەدەستگەیشتبوو، سەردانی بانكەكەتان بكەن و كارتە بانكییەكەتان وەربگرنەوە".

بەگوێرەی دوایین داتای پڕۆژەی (هەژماری من)، تا دێت ژمارەی بەشدارانی پڕۆژەكە لە زیادبووندایە، بەشێوەیەك كە مانگی رابردوو زیاتر لە 600 هەزار مووچەخۆر بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەكانیان وەرگرتبوو.




دوایین هەواڵەکان

لە ساڵیادی شەهید بوونی دانەری ئاوازی سروودی ئەی ڕەقیب فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری نمایشکرا

WEDNESDAY, 24 JUNE 2026 22:06:37

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ـی ٦ـی ٢٠٢٦ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا و لە یادی شەهیدبوونی (شێخ حوسێن بەرزنجی)، دۆکیۆمێنتاریی (ئەی ڕەقیب، سروودی بەرخودان و ژیان)ـی لە شاری هەولێر نمایش کرد.

 
د. هێمن هەورامی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین کرد

WEDNESDAY, 24 JUNE 2026 22:06:16

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی پێشوازی لە کونسوڵی چین کرد، لە دیدارەکەدا هێمن هەورامی ڕایگەیاند کە مەرجی سەرەکی بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی ئێستای کوردستان کاراکردنەوەی پەرلەمانە، و جەختیشی لەسەر گرنگیی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی کردەوە بۆ هێنانەدی ئەم ئەرکە نیشتیمانییە.

 
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر دوو تەوەری گرنگ دران

WEDNESDAY, 24 JUNE 2026 20:06:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
5 هەزار کەس بە جلی کوردییەوە بۆ ریکۆردی گینیس کۆدەبنەوە

WEDNESDAY, 24 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- فێستیڤاڵی جلوبەرگی کولتووریی کوردی لەلایەن رێکخراوی "کوردستان فاوندەیشن" لە شاری ھەولێر دەستیپێکرد، کە تێیدا لە رێگەی کۆکردنەوەی زیاتر لە ٥٠٠٠ کەس بە جلی رەسەنی کوردییەوە، ھەوڵێکی فەرمی و مێژوویی دەدرێت بۆ تۆمارکردنی ناوی کوردستان لە کتێبی ژمارە پێوانەیییەکانی گینسدا.

 
ھەولێر، ھەڵمەتێکی چڕ بۆ پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی زێدەڕۆیییەکان دەستپێدەکات

WEDNESDAY, 24 JUNE 2026 18:06:00

ھەولێر-KDP.info-  ​ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لە ھەنگاوێکی نوێدا بۆ پاراستنی سامانی سروشتی و ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پۆلیسی دارستان و ژینگەی ھەرێم و ھەولێر کۆبووەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact