ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕوودانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەری، کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
دوابەدوای بارینی بارانێکی زۆر و ڕوودانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەری، ڕێکخراوەکان و هاووڵاتیان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بەشێوەیەکی بەرفراوان یارمەتیی لێقەوماو و زیانلێکەوتووانی ئەو ڕووداوەیان دا، لێرەدا سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە یارمەتییان گەیاندووەتە لێقەوماو و زیانبارانی لافاوەکە، ئەوە نموونەیەکی بەرزی هاوسۆزی و هاودەنگیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی نێوان کوردستانیانە و جێگەی پێزانینێکی زۆرە.
هیوای ئارامی و سەلامەتی بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەخوازین.
بارەگای بارزانی
18ی کانوونی یەکەمی 2025