ھەولێر-KDP. info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ڕێباز حه‌ملان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/12/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕێباز حه‌ملان، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى له به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى خاڵیان.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزى و هاوخه‌می، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ڕێباز حه‌ملان، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.