مه‌خموور-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوار ساڵ به‌سه‌ر هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گوندی خدر جیجه‌ی بناری قه‌ره‌چۆغ تێدەپەڕێت، دایكی سێ شه‌هیدی گونده‌كه‌ش ده‌ڵێ، تا مردن مه‌منوونی سه‌رۆك بارزانین كه تا ئێستاش پاسه‌وانی گونده‌كه‌ی ئێمه ده‌كرێت و به هانامانه‌وه هات.
شه‌وی دوو له‌سه‌ر سێی ساڵی 2021، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی خدرجیجە لە بناری چیای قەرەچووغ لە میحوەری مەخموور کە بەهۆیەوە 13 کەس شەهید بوون کە 3 لە شەهیدەکان هاووڵاتی خەڵکی گوندی خدرجیجە و برای یەکتر بوون، لەگەڵ شەهید بوونی 10 پێشمەرگە، دواتر سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی فەرمیدا پرسە و سەرەخۆشی تایبەتی لەو بنەماڵە سەربەرزە کرد و دایکیانی بە شێرەژن ناوبرد.
خاتوو به‌یان عوسمان كە دایكی ئەو سێ شه‌هیدەی گوندی خدر جیجه‌یە، تایبەت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، " ئه‌مڕۆ چوار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌دا هات تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه تێیدا سێ كوڕم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، به‌ڕاستی ئه‌وكات خۆمان زۆر به مه‌زڵوم و غه‌درلێكراو ده‌زانی، چونكه هێرشێكی تیرۆریستی كرایه سه‌ر گونده‌كه‌مان و سێ كوڕم شه‌هید بوون، به‌ڵام كاتێك هاوارم گه‌یانده سه‌رۆك بارزانی، به هانامه‌وه هات و زۆر مه‌منوونی سه‌رۆكین كه به‌پیلمانەوە هات هه‌ردوو كوڕی نارد بۆ گوندی ئێمه.
دایكی سێ شه‌هیده‌كه‌ی گوندی خدر جیجه ده‌شڵێت، ئه‌وکات زۆر خۆمان به مه‌زڵوم و غه‌درلێكراو ده‌زانی و هه‌ستێكی زۆر ناخۆشمان هه‌بوو، چونكه وامانزانی بێكه‌سین و لێمان قه‌وماوه، به‌ڵام كاتێك بینیمان سه‌رۆك بارزانی به هانای ئێمه‌وه هات و پشتگیری كردین، له تاریكییه‌وه گه‌یشتینه رۆناكی.
به‌یان عوسمان ئاماژه‌ی بۆ ئەوەش كرد، بۆ من و هاوسه‌ر و خێزانه‌كه‌م جێگه‌ی شانازییه سه‌رۆك بارزانی به‌نده‌ی به شێره‌ژن ناوبرد و تا ئێستاش سه‌رۆك بارزانی پاسه‌وانی بۆ گوندی ئێمه داناوه و به‌رگری له خاكی كوردستان و گوندی خدرجیجه ده‌كات، هه‌تا دنیا ماوه من و هاوسه‌رم هه‌ر سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌کەین.
قائید میرۆ