Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 1 MAY 2026 09:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكى حکوومەت و شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن کرد بە سەرۆکایەتیی ماسامیشی سوگایا، بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئه‌كیرا ئیندۆ، باڵیۆزى ژاپۆن له‌ عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن ئامادەی بوون، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە کرایەوە.

شاندی ژاپۆنی هێرشی تیرۆریستی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆریان شەرمەزار کرد و هاوسۆزیی خۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی. شاندەکە هەروەها ستایشی ئارامی و پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمیان کرد و ئامادەیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرد و سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی حکوومەتی ژاپۆنی کرد.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تاوتوێ کرا. شاندەکە پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانیان لە سەرۆکی حکوومەت کرد.




دوایین هەواڵەکان

بڵند ئیسماعیل بۆ KDP: ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکوومەت جێبەجێدەکەین

FRIDAY, 01 MAY 2026 10:05:38

سۆران-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی لە سۆران ڕایدەگەیەنێت، لەژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەکانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتێکی فراوانمان بۆ هۆشیارکردنەوەی گەشتیاران و پاراستنی ژینگەی دەڤەری سۆران دەست پێ کردووە.

 
پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

FRIDAY, 01 MAY 2026 09:05:56

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یەکی ئایاردا پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکات و جەخت لە پێویستیی دابینکردنی ژینگەیەکی کار و گوزەرانێکی شایستە بۆ کرێکاران دەکاتەوە.

 
پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران

THURSDAY, 30 APRIL 2026 22:04:49

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکاران دەکات و لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ڕێز و سڵاوی خۆمان بۆ ھەموو کرێکارانی کوردستان دەنێرین بە ھیوای ئەوەی کرێکاران کە ھێزی کار و ئاوەدان کردنەوەن بتوانن ژیانێکی باش و شایستە بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان مسۆگەر بکەن.

 
وەزیری دەرەوەی کڕواتیا پێشوازی لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرد

THURSDAY, 30 APRIL 2026 20:04:18

کڕواتیا-KDP.info- وەزیری کاروباری دەرەوە و ئەورووپای کڕواتیا لە شاری زاگرب پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و تێیدا وێڕای دەربڕینی پشتگیری بۆ دۆزی گەلی کوردستان، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان و ناردنی شاندێکی تایبەت بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان.

 
پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی جیهانی کرێکاران

THURSDAY, 30 APRIL 2026 20:04:40

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی جیهانی کرێکاران، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکات، بەو بۆنەیەوە ڕۆڵی بونیادنەرانەی کرێکارانی کوردستان بەرز دەنرخێنن و پشتیوانی خۆیان بۆ داوا و مافە ڕەواکانیان دووپات دەکەنەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact