Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 1 MAY 2026 06:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگاری ھەولێر: به‌م سیناریۆیانە خەڵکی کوردستان ڕاستییەکان لەبیر ناکەن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر گەیشتە گوندی لاجان و ڕایگەیاند کە ھەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی خەڵک بۆ سەر ماڵ و حاڵیان بەردەوامن و دڵنیایشیدا کە دەستی ئاژاوەگێڕان کورت دەکەنەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناو گوندی لاجان، داوای لە دانیشتووانی گوندەکە کرد کە بەبێ ترس بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ناوبراو ھەموو ئەو پروپاگەندانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ئازاردانی خەڵک دەکەن و ڕوونی کردەوە کە ھاتنی ھێزە ئەمنییەکان تەنھا بۆ پاراستنی سەروماڵی خەڵکی لاجان و ڕێگریکردنە لەو دەستە دەرەکییانەی دەیانەوێت ئارامیی ناوچەکە تێک بدەن، نەک بۆ لێدان لە خەڵکی کاسبکار و نیشتمانپەروەر.

لە بەشێکی گرنگی لێدوانەکەیدا، پارێزگاری ھەولێر ھێرشی توندی کردە سەر بەشێک لە دەزگا میدیاییەکان و ئاشکرای کرد کە ئامانجی ئەو میدیایانە لە گەورەکردنی کێشەی لاجان و پێچواندنی بە دۆخی (لالەزار)، تەنیا بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو شەرمەزارییە گەورەیە بووە کە لە ھێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر تووشیان بووە.

خۆشناو جەختی کردەوە، ئەم سیناریۆیانە ناتوانن سەرکەوتنە گەورەکەی پارتی لە ھەڵبژاردنەکان لەکەدار بکەن و خەڵکی کوردستان ڕاستییەکان لەبیر ناکەن.

سەبارەت بە ھەڵوێستی عەشیرەتی ھەرکی، ئومێد خۆشناو ستایشی ڕۆڵی مێژوویی ئەو عەشیرەتەی کرد و بە پارێزەرانی سەنگەرەکانی پێشەوەی کوردستان وەسفی کردن، ئەو ڕوونی کردەوە، چەند کەسێکی ئاژاوەگێڕ بە ھیچ شێوەیەک نوێنەرایەتیی عەشیرەتێکی گەورەی وەک ھەرکی ناکەن، بەڵکو خودی ھەرکییەکان لە پێشەوەی حکوومەتن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەستە تێکدەرانە و خۆیان بە خاوەنی ڕاستەقینەی حکوومەت و وڵات دەزانن.

لەبارەی دۆخی ئەمنی و پرسی چەکەکان، پارێزگاری ھەولێر دڵنیایی دا، ھیچ بڕیارێک بۆ دەستگیرکردنی بەکۆمەڵی خەڵکی گوندەکە نییە و تەنیا داواکراوان و ئاژاوەگێڕان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، ئاماژەی بەوەش دا، لیژنەیەک بۆ ژماردنی چەکەکان پێکھێنراوە، بەو پێیەی زۆربەی چەکەکان ھی ھێزە ئەمنییەکانن، بەڵام حکوومەت بە توندی مامەڵە لەگەڵ ھەر کەسێک دەکات کە چەک دژی یاسا و حکوومەت بەکاربھێنێت.

خۆشناو وەڵامی ئەو میدیایانەشی دایەوە کە دەستەواژەی (داگیرکردن) بەکاردەھێنن و ڕایگەیاند: ئەوانە بەھۆی ئەوەی ڕاھاتوون لەژێر سێبەری داگیرکاریدا بژین، حەز دەکەن ھەموو کوردستان داگیر بکرێت، بەڵام حکوومەت دەستی ئەو کەسانە دەبڕێت کە یاری بە ئاسایشی ھەرێم دەکەن.

لەکۆتاییدا، ئومێد خۆشناو پەیامێکی توندی ئاراستەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکەی کۆرمۆر و گرووپە لە یاسا دەرچووەکان کرد و ھۆشداریدا، ھەرچەندە ھەوڵی دروستکردنی فیتنە و ئاژاوە بدەن بۆ لەبیربردنەوەی تاوانەکەی کۆرمۆر، ئەوا ئەو دۆسیەیە بەسەریاندا تێپەڕ نابێت و باجی کارەکانیان دەدەن.




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران

THURSDAY, 30 APRIL 2026 22:04:49

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکاران دەکات و لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ڕێز و سڵاوی خۆمان بۆ ھەموو کرێکارانی کوردستان دەنێرین بە ھیوای ئەوەی کرێکاران کە ھێزی کار و ئاوەدان کردنەوەن بتوانن ژیانێکی باش و شایستە بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان مسۆگەر بکەن.

 
وەزیری دەرەوەی کڕواتیا پێشوازی لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرد

THURSDAY, 30 APRIL 2026 20:04:18

کڕواتیا-KDP.info- وەزیری کاروباری دەرەوە و ئەورووپای کڕواتیا لە شاری زاگرب پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و تێیدا وێڕای دەربڕینی پشتگیری بۆ دۆزی گەلی کوردستان، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان و ناردنی شاندێکی تایبەت بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان.

 
پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی جیهانی کرێکاران

THURSDAY, 30 APRIL 2026 20:04:40

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی جیهانی کرێکاران، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکات، بەو بۆنەیەوە ڕۆڵی بونیادنەرانەی کرێکارانی کوردستان بەرز دەنرخێنن و پشتیوانی خۆیان بۆ داوا و مافە ڕەواکانیان دووپات دەکەنەوە.

 
"39 پڕۆژە ڕەزامەندیان لەسەردرا و زەویان بۆ تەرخانکرا"

THURSDAY, 30 APRIL 2026 19:04:43

ھەولێر-KDP. info-  لە کۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان، لەکۆى( 47 ) پڕۆژەی وەبەرهێنان، ( 39 ) پڕۆژە ڕەزامەندیان لەسەردرا و زەویان بۆ تەرخانکرا

ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 30 APRIL 2026 14:04:01

ھەولێر-KDP. info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە کە گوایە پارتی گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکان دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact