Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 26 JUL 2026 04:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەقی وتاری مەسروور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس 2025
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- دیداری مێپس به‌ به‌شداریی سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسروور بارزانی و ژمارەیەكی زۆری سەركردەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە له‌ دهۆك ده‌ستی پێكرد.

مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتاری ده‌ستپێكی كۆڕبه‌نده‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی وتاره‌كه‌یه‌تی:

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

زۆر بەڕێز جەنابی سەرۆك بارزانی

ڕێزدار محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدرال

ڕێزدار فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری

رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

ڕێزداران جێگرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران

ڕێزدار مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری حكوومەتی عێراق

ڕێزدار ئەحمەد داودئۆغڵوو، سەرۆك وەزیری پێشووتری توركیا

ڕێزدار دكتۆر بەشیر خەساونە، سەرۆك وەزیری پێشووتری ئوردن

بەڕێزان سەرۆكی حزب و لایەنە سیاسییەكان

دیپلۆماتكار، كەسانی ئەكادیمی، قوتابیانی خۆشەویست

ڕێزدار نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان دكتۆر محەمەد حەسان

مێوانە بەڕێز و خۆشەویستەكان

خوشك و برایانی هێژا

ئێوە هەموو بەخێر بێن سەرسەر و سەرچاوان بۆ كۆڕبەندی مێپس، كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم كۆڕبەندە ئەوە شەشەمین ساڵە گرێ دەدرێت بۆ گفتوگۆكردن و باسكردنی كێشە و گرفتەكانی ئەم ناوچەیە، بێگومان بەشداریكردنی ئێوە ئەم كۆڕبەندە گەورەتر دەكات و هۆكاری سەركەوتنی ئەم كۆڕبەندەیە. هیوادارم ئێوە كاتێكی خۆشتان هەبێت. دەستخۆشیش لە ڕێكخەری ئەم كۆڕبەندە دەكەم و هیوای سەركەوتن بۆ ئەم كۆڕبەندە دەخوازم و هیوای ئێمە ئەوەیە كە پاش تەواوبوونی ئەم كۆڕبەندە، ئەو ئامۆژگارییەی كە لێرە ئامادە دەكرێن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە و گرفتانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، بكەونە بەردەستی دەسەڵاتدار و بەرپرسان تاوەكوو سوودی لێ وەربگرن.

لە جێی خۆیەتی من پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی عێراقیش لە هەموو لایەك بكەم، سەركەوتنێكی مەزن بوو بۆ گەلی عێراق و دەستخۆشی لە لایەنە سەركەوتووەكان دەكەم و دەستخۆشیش لە هەموو خەڵكی عێراق دەكەم.

لە جێی خۆیەتی من داخوازییەك لە هەموو بەشداربوانیش بكەم، دیارە لە لایەن فیفاوە یانەی زاخۆ بەربژێر كراوە بۆ باشترین هاندەر و پاڵپشتی فووتبۆڵ بەپێی پێوەرەكانی فیفا، هیوای من ئەوەیە كە ئێوە هەموو پشتیوانیی لە یانەی زاخۆ و پشتیوانیی وەرزش لە هەموو كوردستان و عێراق بكەن.




دوایین هەواڵەکان

دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا هەڵبژێردرا

SATURDAY, 25 JULY 2026 22:07:59

ئەڵمانیا-KDP.info- لە شاری دۆسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، بە چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا بەڕێوەچوو.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حکوومەت و گەلی سووریا دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە سووریا کە بووە ھۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٦٥ کەس، لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی گەل و حکوومەتی سووریا کرد.

 
"گه‌شتی ئاسمانی له‌ هه‌ولێر شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه‌"

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:19

هه‌ولێر-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەڵێت، گه‌شتی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ شه‌و و به‌ ڕۆژ به‌رده‌وامه‌ و، ئاسمانی هه‌ولێر كراوه‌یه‌.

 
بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر: کەمی بەنزین ڕووی لە چارەسەرە..حکوومەت پلانێکی زۆرباشی داناوە

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:48

هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی زۆر باشی داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا گرفتی كه‌می به‌نزین به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌موو جۆره‌كانی به‌نزین پاڵپشتی به‌نزینخانه‌كان ده‌كات."

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 13:07:15

ھەولێر-KDP.info- لە یادی حەڤدەیەمین ساڵەی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادیران و ئەندامانی بزووتنەوەکە دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact