Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 10 APR 2026 16:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی: هەستێکی زۆر خۆشم هەیە کە کوردستان بەو شێوەیە بەرەو پێش چووە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی شەمس، باسی لە چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت بە ناوچەکە کرد، هەروەها باسی لە دۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتەکە کرد.

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی شەمس، گوتی: هەستێکی زۆر خۆشم هەیە کە کوردستان بەو شێوەیە بەرەو پێش چووە، سوپاسی ئەو نیعمەتەی خوای گەورە دەکەم.

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان خواستێکی زۆر گەورەی هەیە، ئەوەی بەدەست هاتووە جێگەی شانازییەکی زۆر گەورەیە، داوای بەدەستهێنانی زیار دەکەین لە ڕووی ئاوەدانی و گەشەپێدان، حکوومەتیش پلانی بۆ جێبەجێکردنیان هەیە قۆناغ بە قۆناغ.

سەرۆک بارزانی، ئاماژەی بەوە کرد، دانیشتووانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ستایشی هەرێمەکە دەکەن زیاتر لە خەڵکی هەرێمەکە، خوازیارین هەمان بەرەوپێشچوون لە هەموو ناوچەکانی عێراق بە دی بێت، ئەوەی لە هەرێمی کوردستان بە دی هاتووە مایەی شانازییە بۆ کورد و عەرەب.

لە بارەی بەربەستەکان، سەرۆک بارزانی دەڵێت: بەربەستەکان زۆر ڕوون و ئاشکران، لە هەرێمی کوردستان ئیرادە و پلاندانان هەیە و جێبەجێکردنیش هەیە، لە هەمان کاتدا سەرکردایەتییەک هەیە بۆ پرۆسەکە، بەڵام بە داخەوە لە بەغدا فەوزایە پڕۆژەکان هەموو پەکیان کەوتووە، ئیرادەیەکی ڕاستەقینە لە بەغدا نییە بۆ ئەو بابەتە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆک بارزانی باسی لەوە کرد، لە ساڵی 2003 کۆششێکی زۆرمان کرد بۆ ئەوەی عێراقێکی نوێ بنیات بنێین، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەم خواستە ڕووبەڕووی پەرچەکردار بووەوە، خواستێکی دژی ئێمە هەبوو، تاوەکوو گەیشتین بە خاڵێک کە هەرێمی کوردستان و کورد پێشوازینەکراون لە بەغدا، بۆیە ئێمەش خۆمان گۆشەگیر کرد، بەڕاستی ئەمە خواستی ئێمە نەبوو بەڵکو دۆخەکە فەرزی کرد بەسەر ئێمە کەوا بەجێی بێڵین بۆ ئەوانەی کە پەیوەندیدارن بەو بابەتە لە بەغدا.

لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرۆک بارزانی، گوتی: سەرەتا بیرمان لە بایکۆت کردەوە، ئەو یاسایەی کە هەڵبژاردن پێی بەڕێوە دەچێت، بەڕاستی یاسایەکی دادپەروەرانە نییە، ئەو یاسایە ئەنجامەکانی پێشوەختە دیاریی کردووە، دابەشکردنی کورسییەکان ڕاستەقینە نییە، دواتر لە لایەن دۆستانمان لە بەغدا هەندێک پەیاممان پێگەیشت کەوا ئەوانیش لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووی پەراوێزخستن بوونەتەوە، ئەوانیش ئامادەن دوای هەڵبژاردن هاوپەیمانێتییەکی نوێ پێبکبهێنین بۆ ئەوەی ئەم دۆخە چاک بکەیەنەوە، تا پرۆسەی سیاسی بخەینە سەر ڕێڕەوە ڕاستییەکە.

هاوکات گوتیشی: ئێمە لە دوای هەڵبژاردن دەستنیشانی دەکەین کە لەگەڵ کێ هاوپەیمانێتی دەکەین و لەگەڵ کێ ڕێک دەکەوین، نەک پێش هەڵبژاردن، خوازیارین ملیۆنێک دەنگ بەدەست بهێنین.

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان، زیاتر لە 800 هەزار دەنگی بەدەست هێنا، ئەمەش بەبێ نەینەوا و کەرکووک و دیالە، کەواتە ئەگەر دەنگی ئەوە پارێزگایانەی لەگەڵ بێت ملیۆنێک دەنگ تێدەپەڕێنین.

لە درێژەی قسەکانیدا، سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە، ئامانجی ئێمە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە بۆ سیستەمی یەک بازنەیی، لەو سیستەمەدا مافی کەس نافەوتێت و ئاسانتریشە، هەڵبژاردن بەو سیستەمەی ئێستا دادپەروەرانە نییە و پێم وایە بەڕاستی هەڵبژاردن ساختەییە، بەڵام لە داهاتوودا پێویستە ئەو یاسایە هەموار بکرێتەوە.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر یاسای هەڵبژاردنیش هەموار نەکرێتەوە، دەبێت لە داهاتوودا سەرژمێرییەکی دروست بکرێت بۆ ژمارەی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک نەک ژمارەی کورسییەکان دەستنیشان بکرێت بە گوێرەی پسوولەی خۆراک.

گوتیشی: زۆرینەی هێزە سیاسییەکانی عێراق پێیان وایە کە دەبێت یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەموار بکرێتەوە، خوازیار بووم کە ڕەوتی سەدر و برامان موقتەدا بەشدار بێت لە هەڵبژاردن.




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 16:04:21

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژنامەی كۆریێرێ دێلا سیراى ئیتاڵى: ئەمە شەڕی ئێمە نییە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 13:04:38

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق (کە بڕیارە لە مانگی ئایاردا لە ڤاتیکان پێشوازی لێ بکرێت) ڕایگەیاند: «سیستەمی ئێرانی ئاوێتەیەکی ناوازەیە لە ئایین و ناسیۆنالیزم؛ شەڕەکە یەکی خستوون و ڕژێمەکەش توانیویەتی ڕزگاری بێت و بمێنێتەوە».

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 13:04:44

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێوی بەردەوامن.

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال دەکات

THURSDAY, 09 APRIL 2026 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کادیر و ھونەرکار و کارمەندان لە ڕۆژنامەی خەبات دەکات.

 

پەیامی فراکسیۆنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق

THURSDAY, 09 APRIL 2026 20:04:00

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق لە چنگی دیکتاتۆرییەت، جەخت لە پاراستنی بنەماکانی "ھاوبەشی، ھاوسەنگی و سازان" دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە تەنیا پابەندبوون بە دەستوور و دوورکەوتنەوە لە ململانێکان، سەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵات دەستەبەر دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact