سەڵاحەددین-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 5/11/2025 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سەڵاحەددین، به‌ڕێز فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، پێشوازی لە (شێخ طە اللهێبی) سەرۆکی عەشیرەتی لهێبی لە مەخموور کرد.
لە دانیشتنەکەدا فازڵ میرانی وێڕای بەخێرهێنانی میوان، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەم سەردانەی دەربڕی و باسی لە ڕەوشی ئەمڕۆی عێراق و ناوچەکە کرد.
دواتر شێخ طە اللهێبی باسی ڕەوشی مه‌خموور و دەوروبەری و ئەو نەهامەتییانەی لە کاتی هێرشی داعش و خۆڕاگریی خەڵکی ناوچه‌كه‌ی کرد و ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه و پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌رز نرخاند له ئازادكردنی مه‌خموور و هەروەها پشتیوانیی خۆیانی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی و هیوای خواست کە ئه‌م هەڵبژاردنه بە شێوەیەکی باش بەڕێوە بچێت.
هەروەها میرانی سوپاسی شێخ طه اللهێبی و عه‌شیره‌تی لهێبی و خه‌ڵكی مه‌خموور و ده‌وروبه‌ری كرد بۆ هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان و باسی لەم هەڵبژاردنه كرد و هیوای خواست هه‌ڵبژاردنێكی هێمن و پاك و بە ڕێكوپێكی به‌ڕێوه بچێت.
له لای خۆیه‌وه، شێخ طە اللهێبی سوپاسی خۆی به به‌ڕێز فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی گه‌یاند بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه لێی كراوه.