هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایى له پرۆفیسۆر د. ڕه‌شاد میران ده‌كات و دەڵێ، كار و ڕه‌نجى پرۆفیسۆر د. ڕه‌شاد میران وه‌ك پسپۆڕێكى كۆمه‌ڵناسیى كوردى و زانایه‌كى ئێتنۆگراف له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕووسیا له‌گه‌ڵ كورد جێگای دەست خۆشی و پێزانینە.
دەقی پیرۆزباییەكەى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پرۆفیسۆر د. ڕه‌شاد میران:
به گه‌رمى پیرۆزبایى له پرۆفیسۆر د. ڕه‌شاد میران ده‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت رووسیا (پوشكین) كه دوێنێ له ڕێوڕه‌سمێكى تایبه‌ت و له یادى ڕۆژى یه‌كێتیى نه‌ته‌وییى ڕووسیادا له كۆشكى كرێملین له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكى ڕووسیاى فیدراڵه‌وه پێى به‌خشرا.
كار و ڕه‌نجى پرۆفیسۆر د. ڕه‌شاد میران وه‌ك پسپۆڕێكى كۆمه‌ڵناسیى كوردى و زانایه‌كى ئێتنۆگراف له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕووسیا له‌گه‌ڵ كورد به‌تایبه‌تى له بواره‌كانى کو‌لتوور، زمان، ئەدەب و مێژوودا، مایه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانینن. هیواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٥/١١/٥