Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 26 MAY 2026 05:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەلی حوسێن: هۆكاری یه‌كه‌م بوونی پارتی و لیستی 275 ڕوونە
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- عەلی حوسێن، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، داهاتی سلێمانی بۆ خزمەتی خەڵكی خۆشەویستی ئەم شارە بەكار ناهێندرێت، لە کاتێکدا دەبێت هەمووان بەرژەوەندیی گشتی بپارێزین، کە ئەوەش تەنیا بە پارتی و سەرۆك بارزانی دەكرێت.

لە درێژەی چالاكییەكانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرخستنی لیستی (275)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرپەرشتیی (عەلی حوســـێن) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین و بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی مەكتەب، كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ هەڤاڵانی هێزەكانی ناوخۆ و زێرەڤانی لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا، عەلی حوسێن گوتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند، ئێستا لە كۆتاییەكانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنین، بانگەشە لە سەرەتادا بە باشی بەڕێوە دەچوو، چونكە پەیامی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتیی پارتی، پەیامی ئاشتی و نەرمونیانی بوو، بەڵام بەداخەوە دوای كەرنەڤاڵە جەماوەرییە پڕ جۆش و حەماسەتەكەی ئاپۆرای پشتگیریی جەماوەری سلێمانی و دەوروبەری بۆ لیستی 275، دیارە ئەم برادەرانە چاویان بەوە هەڵنەهات، بۆیە بە بەرنامە لە زۆربەی هەرە زۆری شوێنەكانی سلێمانی و دەوروبەری پۆستەر و درووشمەکانی كاندیدان و لیستی 275 لێكرانەوە و شێوێندران، بەڵام ئێمە هەر پابەندین بە بڕیار و ڕێنماییەكانی سەرۆك و سەركردایەتی و بەردەوام دەبین لە بانگەشەی نەرم و هێمنانە.

لە بەشێكی دیکەی قسەكانیدا، عەلی حوسێن هێمای بۆ جۆری بانگەشە كرد و گوتی، پەیامی پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگی بەرز و هاتوهاوار نییە، پەیامی سەرۆك بارزانی و پارتی، پەیامی خزمەتگوزاری و ئاوەدانییە، پەیامی خەباتە، ئەگەر سەیر بكەین لە ناوچەكە و عێراق و جیهانیش حیزبی 80 ساڵ تەمەن نەماوە، ئەگەر مابێش زۆر لاواز و نادیارە، بەڵام سەیر بكەن پارتی دیموكراتی كوردستان 80 ساڵ تەمەنیەتی هەر یەكەمە و هەر بە یەكەمی دەمێنێتەوە، ئەوەش هۆكارەكەی ڕوونە، كە پارتی لە خەمی خاك و خەڵكدایە، بۆیە خەڵك پشتیوانیەتی و پشتگیری دەكەن، هەمووانیش باش دەزانن پارتی چۆن لە خەبات پێشەنگ بووە، لە ئاوەدانی و خزمەتگوزاریش هەر پێشەنگە، پارتی هەڵگری پەیامی نەتەوەییە، بۆیە هەر بە گەورەیی دەمێنێتەوە.

عەلی حوسێن، لە بەشێكی تری قسەكانیدا باسی بارودۆخی ئیدارەی سنووری سلێمانی كرد و گوتی: داهات و بودجەی ئەم سنوورە، لە سنووری ژێر دەساڵات و ئیدارەی پارتی زۆرتر نەبێت، كەمتر نییە، بەڵام بە ڕاستی كەس نازانێت داهاتی ئیداری ئێرە چی لێدێت و بۆچی سەرف دەكرێت، بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان پێداگرە لەسەر پێكهێنانی حكوومەتێكی سەرتاسەری، تا داهات لە یەك شوێن و دەستێكی ئەمیندا كۆ بكرێتەوە و بۆ خزمەتی هاووڵاتیان بەكار بهێندرێت، بەڕاستی داهاتی سلێمانی بۆ خزمەتی خەڵكی خۆشەویستی ئەم شارە بەكار ناهێندرێت، بۆیە ئێمە ڕوو لە خەڵكی خۆشەویست و تێكۆشەر و ڕۆشنبیری سلێمانی و دەوروبەری دەكەین و دەڵێین: لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا زۆر خەڵك و لایەنتان تاقی كردەوە و دەنگتان پێدان خزمەتیان نەكردن، ئەمجارە لیستی 275 و پارتی دیموكراتی كوردستان تاقی بكەنەوە و دەنگ بە حەق و بە مافی خۆتان بدەن، دواتر ئەنجامەكەی ببینن و بزانن کە پارتی چیتان بۆ دەكات لە خزمەتگوزاری و ئاوەدانی.

لە دوابەشی قسەكانیدا، عەلی حوسێن باسی لە مێژووی پڕ سەروەریی پارتی كرد و رایگەیاند، لەگەڵ ئەو هەموو پیلان و ڕێگری و كۆسپانەی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دروست دەكرێن، بەڵام بە حیكمەتی سەرۆك بارزانی، پارتی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیش هەر پێشەنگە و حساب بۆكراوە، ئەگەر سەیری یاسای هەڵبژاردنی ئەمجارە بكەین، لە بەرژەوەندیی خۆیان دایانڕشتووە، لە كوردستان كاندید بە 30 هەزار دەنگ دەردەچێت، لای خۆیان بە دوو سێ هەزار، لەگەڵ ئەوەش هەر پارتی یەكەمە و هیچ حیزبێك بێ هاوپەیمانی ئەوەندەی پارتی دەنگ ناهێنێت، بۆیە دەبێت هەمووان بەرژەوەندیی گشتی لە بەرچاو بگرین و بیپارێزین، ئەوەش تەنیا بە پارتی و سەرۆك بارزانی دەكرێت، بۆیە دەبێت هەمووان پشتیوانی لیستی 275 بین.




دوایین هەواڵەکان

لقی ٢٦ـی گوڵان یادی نیو سەدەی شۆڕشی گوڵانی بەرز ڕاگرت

MONDAY, 25 MAY 2026 23:05:00

​حاجی ئۆمەران-KDP.info- ​ئەمڕۆ دووشەممە، لە پێشوازیی یادی پەنجا ساڵەی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، لقی ٢٦ـی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوچەی حاجی ئۆمەران، مەڕاسیمێکی شایستەی لە بناری چیای کۆدۆ و لەسەر مەزاری شەھید (سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی)، یەکەمین شەھیدی ئەو شۆڕشە پیرۆزە ڕێکخست.

لقی ٢١ـی پارتی کۆڕێکی بە بۆنەی ٥٠ ساڵەی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان ڕێکخست

MONDAY, 25 MAY 2026 23:05:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی یادی نیو سەدە (٥٠ ساڵە)ی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، لقی ٢١ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆڕێکی فراوانی بۆ (فازڵ ڕەئووف)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی ڕێکخست.

بەرپرسی لقی ١٢ پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

MONDAY, 25 MAY 2026 23:05:00

​ھەڵەبجە-KDP.info- ​ئەمڕۆ دووشەممە، د. محەممەد خورشید، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٢ـی ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و لیژنە ناوچەکان، پێشوازی لە بەڕێز محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا کۆبووەوە

MONDAY, 25 MAY 2026 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

 
٥٠ ساڵەی شۆڕشی گوڵان حەماسەتی ھەستانەوە و نەبەزین

MONDAY, 25 MAY 2026 22:05:00

زاگرۆس فەتاح

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact