Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 APR 2026 15:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كۆلۆنێل ناب دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2025 سەرۆك بارزانی لە ڕێی نامەیەكی هاوخەمیدا بەناوی خۆی و گەلی كوردستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كۆلۆنێل ناب کرد، بۆ كۆچی دوایی كۆلۆنێل ڕیچارد ناب بەڕێوەبەری ئۆفیسی دەستەڵاتی كاتی هاوپەیمانان لە هەولێر لە ساڵی 2003.

لەو نامەیەدا سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی (كۆلۆنێل ناب)ـی وەك دۆستێكی ڕاستەقینە و هاوپەیمانی گەلی كوردستان وەسف كردووە كە لە دوای كۆڕەوی مێژوویی گەلی كوردستان لە 1991 دا ڕۆڵێكی باڵای هەبوو لە یارمەتیدانی گەلی كوردستان و لە قۆناغی دوای ڕووخانی ڕژێمیش یارمەتیدەربوو لە بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێم و پتەوترکردنی پەیوەندیی نێوان گەلی كوردستان و ئەمریكا.

لە نامەكە دا سەرۆك بارزانی سوپاسی خزمەتەكانی كۆلۆنێل ناب دەكات و ڕێزی هەمیشەییی خۆی بۆ خانەوادەكەی دەردەبڕی.




دوایین هەواڵەکان

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 14:04:56

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنەکان خستەروو.

 
ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین

THURSDAY, 16 APRIL 2026 11:04:00

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی

THURSDAY, 16 APRIL 2026 10:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆک بارزانی، لە ٣٩مین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە، ڕژێمی پێشووی عێراق تاوانێکی تری لە دژی گەلی کورد ئەنجام دا کە بریتی بوو لە کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی.

پەیامی سەرۆکی حکوومەت لە ٣٩یەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان

THURSDAY, 16 APRIL 2026 10:04:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ٣٩یەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەھیدان، جەختی لەوە کردەوە کە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە.

 
پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌ ساڵیادى کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا

THURSDAY, 16 APRIL 2026 10:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یادی (٣٩) ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی دەکەینەوە. ئەو تاوانە گەورەیەی ساڵی ١٩٨٧ کە ڕژێمی پێشووی عێراق ئەنجامی دا، سەرەتا و دەستپێکی زنجیرەیەک تاوانی دڕندانەی کیمیابارانکردنی خەڵکی سڤیل و خاک و سروشتی جوانی کوردستان بوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact