Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 26 MAY 2026 09:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ماڵپەڕی KDP پوختەی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌گوێره‌ی جۆری وزه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دەخاتەڕوو
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- کارەبا بڕبڕەی پشتی ژیانی مۆدێرنە، دابینکردنی کارەبا بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان و خزمەتگوزاریە گشتیەکان ئەرکی حکوومەتە، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، کاریکرد بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی کارەبا، توانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هاووڵاتیان، کارگەکان و دامەزراوەکان دابینبکات.

دیدگای حکوومەتی هەرێـمی کوردستان، تیشکدەخاتە سەر ئاسایشی وزە، بەردەوامیی و دەستڕاگەیشتن بە کارەبای ٢٤ کاتژمێری، دەستکەوتە سەرەکیەکان لەم بوارەدا، بریتین لە فراوانكردنی مێگاواتی كاره‌با، به‌جۆرێك له‌نێوان ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٥ نزیكه‌ی ١.٨٤٠ مێگاوات كاره‌با له‌ كوردستان زیادكراوه‌، كه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مێگاواتی كاره‌با له‌و دۆخه‌دا موعجیزه‌ ئاسابووه‌.

لەلایەکی ترەوە لە بواری ژێرخانی کارەبادا حکوومەتی هەرێم چه‌ند وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای دروستكردووە، وه‌ك وێستگه‌ی خورمه‌ڵه‌، کە توانای بەرهەمهێنانی ٥٠٠ مێگاوات كاره‌بای هەیە، وێستگه‌ی هه‌ڵمی خه‌بات کە توانای بەرهەمهێنانی  ٣٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە، وێستگه‌ی گه‌رمیان کە توانای بەرهەمهێنانی ١٦٥ مێگاوات کارەبای هەیە، وێستگه‌ی بازیان کە توانای بەرهەمهێنانی ٧٥٠ مێگاوات کارەبای هەیە، وێستگه‌ی دێره‌لووك، کە توانای بەرهەمهێنانی ٣٨ مێگاوات کارەبای هەیە.

به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك، کە توانای بەرهەمهێنانی ٨٧ مێگاوات کارەبای هەیە. 

پوختەی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی جۆری وزه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

یه‌كه‌م: ٪٨٣ به‌ گازی سروشتی

دووه‌م: كارۆئاوی ٪١ 

سێیه‌م: نه‌وتی ڕه‌ش ٪١١

چواره‌م: گازوائیل ٪٥

یه‌كێك له‌ شاكاره‌ گرنگەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆتاییهێنان بوو به‌ قه‌یرانی نه‌بوونی كاره‌با و  لە هەمانکاتدا دابینکردنی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری، لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە توانایدا هەیە، كه‌ کارەبا بۆ ته‌واوی عێراق دابینبکات، پڕۆژه‌ی ڕووناکی هە‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌گاته‌ گشت و کوچە و کۆڵان و گوندە دوورە دەستەکانی کوردستان، هەتا ئێستاش زیاتر لە چوار ملیۆن هاووڵاتی كوردستان لە پڕۆژەکە سوودمەندبوون، له‌گه‌ڵ ١١٦.٠٠٠ موڵكی بازرگانی.

ژماره‌ی هاوبه‌شی ئه‌و ماڵانه‌ی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێریان هه‌یه‌، گه‌یشتووه‌ته‌وه‌ ٨٣٨.٠٠٠ ماڵ، پرۆژه‌کە بۆ سێ مانگی هاوبه‌شان (٪٥٠، ٪٢٥ و ٪١٥) پشتیوانی دارایی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ٣.٢٢٢ مۆلیده‌ كوژێنراونه‌ته‌وه،‌ كه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین هه‌نگاوه‌ له‌بواری پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی كوردستان.

ئه‌م پڕۆژه‌یە سوودی زۆری هەیە‌ له‌وانه‌، كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وام، پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌، خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی كه‌متر، ڤۆڵتیه‌كی جێگیر و گه‌ره‌نتی بۆ سه‌لامه‌تی ئامێره‌كان.

دەرەنجام: لە قەیرانەوە بۆ دەرفەت

لە ڕێگەی وەبەرهێنان و پلاندانان لە ژێرخانی کارەبادا، کابینەی نۆیەم ئاڵەنگاری وزەی کردە دەرفەت، بۆ گەشەپێدان، ئێستا لە کوردستاندا کارەبای متمانەپێکراو و بەردەوام هەیە، کە پاڵپشتی گەشەی ئابووری و باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی دەکات، هێزی هەرێم لە وزەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت.

 

باسی پێنجه‌م

نووسینی: دكتۆر عرفان عه‌زیز




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی لە یادی یۆبیلى زێڕینى شۆڕشی گوڵاندا: با ئەم یادە بکەینە هەوێنی تەبایی

TUESDAY, 26 MAY 2026 08:05:36

هەولێر-KDP.info- بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، بەبۆنەی پەنجا ساڵەی (یۆبیلی زێڕین)ی هەڵگیرسانی شۆڕشی ٢٦ـی گوڵانەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێڕای بەرزڕاگرتنی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکان، جەختی لەسەر پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکان و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە.

 
لقی ٢٦ـی گوڵان یادی نیو سەدەی شۆڕشی گوڵانی بەرز ڕاگرت

MONDAY, 25 MAY 2026 23:05:00

​حاجی ئۆمەران-KDP.info- ​ئەمڕۆ دووشەممە، لە پێشوازیی یادی پەنجا ساڵەی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، لقی ٢٦ـی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوچەی حاجی ئۆمەران، مەڕاسیمێکی شایستەی لە بناری چیای کۆدۆ و لەسەر مەزاری شەھید (سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی)، یەکەمین شەھیدی ئەو شۆڕشە پیرۆزە ڕێکخست.

لقی ٢١ـی پارتی کۆڕێکی بە بۆنەی ٥٠ ساڵەی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان ڕێکخست

MONDAY, 25 MAY 2026 23:05:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی یادی نیو سەدە (٥٠ ساڵە)ی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، لقی ٢١ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆڕێکی فراوانی بۆ (فازڵ ڕەئووف)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی ڕێکخست.

بەرپرسی لقی ١٢ پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

MONDAY, 25 MAY 2026 23:05:00

​ھەڵەبجە-KDP.info- ​ئەمڕۆ دووشەممە، د. محەممەد خورشید، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٢ـی ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و لیژنە ناوچەکان، پێشوازی لە بەڕێز محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا کۆبووەوە

MONDAY, 25 MAY 2026 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact