Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 27 JUL 2026 05:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە (فازڵ میرانی)ـیەوە بۆ ھەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان ھەیە
| KDP.info


(٨)

خوشک و براکانم.

دەنگی ئێوە شۆڕش و سامانێک لە بۆچوون و بڕیارە، گوتم: سامان و شۆڕش.!

لەگەڵ ئێمە، دەنگتان شۆڕشێکە لەدژی ساڵانێکی دوورودرێژی چەواشەکاری و  پەراوێزخستن و خزمخزمێنە.

دەنگی ئێوە، بۆ لێپرسینەوە دەبێتە ھێز لە تەرازووی یاسادا، ھەروەھا ھێزێکیش دەبێت بۆ پەرلەمان تا کەلێنەکانی فڕوفێڵ و چەواشەکاری و خۆدزینەوە لە یاسا، دابخات.

دەنگی ئێوە، ئەو گوێیانە دەیبیستنەوە، کە نایانەوێت گوێبیستی ھەڵەکانیان بن، ھەموو دامەزراوەکان بۆ خزمەتکردنی میللەتن، لەگەڵمان وەرن با پێکەوە کۆتایی بەم زەلیلییە بھێنین.

نابێت چیتر ڕێگە بدەین ترس بەسەر بڕیارەکانماندا زاڵ بێت، با متمانە بەخۆبوون بگەڕێنینەوە بۆ خۆمان و نەوە لە دوای نەوەی لەسەر پەروەردە بکەین.

قبوڵی مەکەن بەوەی ناچارتان بکەن واز لە مافی دەنگدانتان بھێنن، نە بە دەنگنەدان، نە بە پێدانی دەنگتان بەو کەسانەی کە:

• خۆیان دەوڵەمەند کرد و ئێوەیان ھەژار خست.

• خۆیان فێربوون و ئێوەیان لە نەزانیدا ھێشتەوە.

• خۆیان سەلامەت بوون و ئێوەیان بەکوشتندا.

ھەمیشە ئەم پرسیارانە بخەنە بەرچاوی خۆتان:

دوای ئەم ھەموو ساڵە، ئێمە چیمان لەدەستدا و ئەوان چییان دەستکەوت؟ ئایا دۆڕاندنمان ھەر لەبەر ئەوان نەبوو؟! ئایا بردنەوەی ئەوانیش ھەر بە حەرام و بەھۆی ترساندنی ئێمەوە نەبوو؟!

چیتر شەرعییەت مەدەن بە مانەوەی ئەم ستەمکارییە.

دەنگتان ئەم ھەورە ڕەشە لادەبات و وڵاتەکەمان دەخاتەوە سەر ڕێڕەوێکی دروست و ڕوونترین ئامانج.




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق: هەنگاوەکانمان بۆ دەرچوونە لە چەقبەستوویی سیاسی و تێپەڕاندنی قەیرانەکان

SUNDAY, 26 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ لێژنە ناوچەکانی نەورۆز و زانستی لقی ١٦، کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر پشتیوان سادق، پێزانینی خۆی بۆ ماندووبوونی ڕێکخستنەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتیان دەربڕی.

 

مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی و مەڵبەندی ٣ی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە

SUNDAY, 26 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی مەڵبەندی ٣ی ھەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و، لە دیدارەکەدا، ڕووداو و پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و پەیوەندییەکان تاوتوێ کران.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی کۆریای باشوور لە هەولێر دەکات

SUNDAY, 26 JULY 2026 19:07:29

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز  ئوون گیو شیم کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر دەکات

SUNDAY, 26 JULY 2026 18:07:14

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر کرد.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر دەکات

SUNDAY, 26 JULY 2026 17:07:06

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەندرو بیزلی کونسوڵی گشتی بریتانیا لە هەولێر کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact