Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 27 JUL 2026 20:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گەنجانی کوردستان: دەنگمان بۆ پارتییە
| KDP.info


دھۆک -KDP.info- گەنجانی کوردستان جەخت لەسەر دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەنەوە، دەڵێن: بۆ کوردستانێکی بەھێز و بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین.

موتەلیب کەریم جەژنی، گەنجەێکی دھۆکە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ی پارتی، دەنگدانە بە شکۆ، سەرکەوتنی پارتی واتا سەرکەوتنی کوردستان، بەھێزبوونی پارتی لە عێراق واتا بەھێزبوونی ھەر تاکێکی کورد و بەھێزبوونی کوردستان، دەنگدانمان بە پارتی دەنگدانە بە گەڕانەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەھێزبوونی پارتی واتا گەڕانەوەی شکۆی ھەرتاکێکی کورد، کوردستان لە بەغدا پێویستی بە پارتێکی خاوەن سەرەوەریی بەھێزی وەکو پارتی ھەیە، بۆ بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانمان لە چوارچێوەی دەستووری ھەمیشەیی عێراق، کە خەڵکی عێراق بە ڕێژەیەکی ڕەھا دەنگی لەسەر داوە، بوونی پارتی بە ھێزێکی زۆرتر لە پەرلەمانی عێراق وا دەکات پارتی ھەموو ئەو مافانەی بەپێی دستوور ھەمانە بچەسپێنێت، بۆیە پێویستە ھەر خەڵکی کوردستان لە ھەموو چین و توێژەکان، ئافرەت، پیاو، گەنج و پیر، ڕۆژی ١١/١١ بەرەو سندوقی دەنگدان، وەکو کەرنەڤاڵی سەرکەتن ھەنگاوبنێن و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن."

خێلان مام بەکر ئاوەکەڵەیی دەنگدەرێکی بازنەی پارێزگای سلێمانییە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "گرنگە خەڵک دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان  بدات، چونکە پارتی حزبی ڕابردوو و ئێستا و داھاتووە، لەکاتێک خەڵک پێویستی بوو پارتی خەباتی شاخی کرد بۆ ئازادی کوردستان، ئێستاش  لە دنیای مۆدێرندا، خەباتی شاخی گواستۆتەوە بۆ خەباتی مەدەنی و بە حوکمداری دروست و  بە ئاوەدانکردنەوە بەرگری لە کوردستان دەکات، بەکورتی پارتی خۆی بەخاوەنی ھەموو کوردستان دەزانیت، ھیچ کاتێک ئەم حزبەی ئێمە داوایەکی لە جەماوەر، کادر، پیشمەرگە و لایەنگرانی نەکردووە بۆ دژی  نەتەوەی کورد و یەکپارچەیی خاکی کوردستان بێت."
ھەر لەم بارەیەوە، ھاڕوون عەبدوڵڵا، دەنگدەر لە بازنەی پارێزگای دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "دەنگ دەدەمە لیستی ٢٧٥ی  پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە ئەوەی پارتی لە ئەوانی دیکە جیا دەکاتەوە  وەرگرتنی پۆست و دیاریکردنی سەرچاوە داراییەکان و مەیدانی ململانێی نانیشتمانی نیە، بەڵکو پارتی سەرچاوەی وەرگرتنی پێگەیاندی مرۆییە بۆ نیشتمانێکی ئارام و دروستکردنی ھێزێکی سیاسی بۆ وەرگرتنی داخوازییە بنەڕەتی و باڵاکانی ھەرێمێکی سەربەرز و ئازاد، کە لە ڕابردوو و ئێستا و ئایندەش گەلی کوردستان گەر ھێزێکی سیاسی وەک پارتی نەبووایە و نەبێت، بۆشاییەکی گەورەی  سەقامگیری و کوردستانی لە ھەرێم دەبوو."

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

MONDAY, 27 JULY 2026 17:07:55

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلوماتییەکەی.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا دەکات

MONDAY, 27 JULY 2026 17:07:48

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7/27 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیوون گیوو شیم کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.

تایبەت بە KDP. info.. هه‌وڵه‌كانی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بەردەوامن

MONDAY, 27 JULY 2026 15:07:11

به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ڵێ "ئیمزامان كۆكردووەته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، فراكسیۆنی پارتی ده‌یه‌وێ له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ر بكرێت."

 

سەرۆکی حکوومەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی سووتەمەنی دەکات

MONDAY, 27 JULY 2026 15:07:58

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و سووتەمەنی کرد.

 

حکوومەت لە ئاکرێ پارەی بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخان کرد

MONDAY, 27 JULY 2026 14:07:59

ئاكرێ -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری ئاوی ئاكرێ گوتی  "کاركردن له‌ پڕۆژه‌ی ئاوی ستراتیژی ئاكرێ به‌رده‌وامە، بۆ خێراتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 10ملیاری دیكه‌ به‌ شێوه‌ی سولفه‌ داوه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاره‌كان باشتر به‌ڕێوه‌ بچن."

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact