Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 27 JUL 2026 01:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا و بە بۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەرۆک وەزیران داوای کرد هەڵمەتێکی شارستانی و لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێنماییەکان بەڕێوە بچێت. سەرۆک وەزیران هیوای سەرکەوتنیشی بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانە خواست کە دەبنە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان و داکۆکی لە مافە دەستووریی و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و هەروەها بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی هەر دوو مانگی ئاب و ئەیلوول و مانگەکانی دیکەی ساڵی 2025 ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکە، لە دووتوێی ڕاپۆرتێکدا، وردەکاریی بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێم لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری خرایەڕوو کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاریی هەرێمی کوردستان بە ژمارە و داتای پێویست، سەرجەم بوارەکانی داهاتەکان و خەرجییەکان و کورتهێنانی مانگانە ڕوون کرایەوە کە لە چوارچێوەی تەرازووی پێداچوونەوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵی لێ ئاگادارکراوەتەوە.

پاشان هەریەک لە وەزیری دارایی و ئابووری و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، وردەکاریی زیاتریان لەسەر ڕاپۆرتەکە خستەڕوو کە پێشتر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم ئامادە کرابوو، دوای گفتوگۆ و تاوتوێکردنی بابەتەکە، ئەنجوومەنی وەزیران لە پێناوی دابینکردنی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و زامنکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، چەندین ڕاسپاردە و پێشنیازی پەسەند کرد و وەزارەتی دارایی ڕاسپێردرا بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنیان، لە ناویشیاندا جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتی نانەوتی و پێدانی پێشینە بەم بابەتە لە پێش هەموو خەرجییەکان، تاوەکوو وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ هیچ شتێک نەکاتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوول و مانگەکانی دواتریش، کە ئێمە لە مانگی تشرینی یەکەمین و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆیان هێشتا وەرنەگرتووە .

ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە حکوومەتی فیدڕاڵ دەکات، وەزارەتی دارایی فیدراڵ ڕاسپێرێت بە خەرجکردنی مووچەی هەرێم بە تایبەتیش وەک وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت خستیەڕوو، ڕێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆر بە باشی بە بێ کەم و کووڕی جێبەجێکراوە و زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە بازاڕی جیهانی لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆ فرۆشراوە و داهاتەکەشی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق: هەنگاوەکانمان بۆ دەرچوونە لە چەقبەستوویی سیاسی و تێپەڕاندنی قەیرانەکان

SUNDAY, 26 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ لێژنە ناوچەکانی نەورۆز و زانستی لقی ١٦، کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر پشتیوان سادق، پێزانینی خۆی بۆ ماندووبوونی ڕێکخستنەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتیان دەربڕی.

 

مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی و مەڵبەندی ٣ی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە

SUNDAY, 26 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی مەڵبەندی ٣ی ھەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و، لە دیدارەکەدا، ڕووداو و پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و پەیوەندییەکان تاوتوێ کران.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی کۆریای باشوور لە هەولێر دەکات

SUNDAY, 26 JULY 2026 19:07:29

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز  ئوون گیو شیم کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر دەکات

SUNDAY, 26 JULY 2026 18:07:14

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر کرد.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر دەکات

SUNDAY, 26 JULY 2026 17:07:06

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەندرو بیزلی کونسوڵی گشتی بریتانیا لە هەولێر کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact