Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 26 MAY 2026 13:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد
| KDP.info


نەینەوا-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا، کۆبوونەوەیەکی فراوانی ڕاوێژکاری ئەنجام دا بە مەبەستی چۆنیەتیی کارکردن و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئامانجی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

 بە سەرپەرشتیی نەوزاد هادی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە مەبەستی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن  بەڕێوە چوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌  بە سەرپەرشتیی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی مەکتەبی ڕێکخستن و بەرپرسانی لقی 14 و لقی 17 و بەرپرسی ناوچەکان و لیژنەی باڵای یاسایی سەرپەرشتیاری بەشی هەڵبژاردنی پارتی و کاندیدەکانی پارتی لە سنووری پارێزگای نەینەوا ئەنجام درا كه‌ کۆبوونەوەیەکی فراوانی ڕاوێژکاری  بوو بە مەبەستی چۆنیەتیی کارکردن و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئامانجی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبووەوە

TUESDAY, 26 MAY 2026 12:05:27

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.

 
مەسروور بارزانی: شۆڕشی گوڵان سەلماندی ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێک بەهێزترە

TUESDAY, 26 MAY 2026 12:05:54

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە یۆبیلی زێڕینی شۆڕشی گوڵاندا ڕایدەگەیەنێت، کە ئەو شۆڕشە نەک تەنیا پیلانی دوژمنان و ناحەزانی تێکشکاند، بەڵکوو ئاسۆیەکی نوێی لەبەردەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی خەڵکی کوردستاندا کردەوە و سەلماندی کە خواست و ئیرادەی گەلی کوردستان، لە هەموو پیلان و گەلەکۆمەکێیەک بەهێزترە.

 
لاوان بۆ KDP.info: وزە لە شۆڕشی گوڵان وەردەگرین و بە زانست خەبات دەکەین

TUESDAY, 26 MAY 2026 11:05:02

هەولێر-KDP.info- عەسری نوێی خەباتی نەتەوەیی کورد، قەرزاری ئەو کڵپە و ته‌وژمە مێژووییەیە کە نیو سەدە لەمەوبەر ڕووداوەکانی گۆڕی. لە ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦دا، ئاگری شۆڕشێکی پڕ لە شانازی دژی چەوسانەوە و ملهوڕییەکانی ڕژێمی بەعس هەڵگیرسا، کاروانێک کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ڕابەرایەتی کرا و بووە هەوێنی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١. لەم یادە پڕ دەستکەوتەدا، گەنجان لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە وەفاداریی خۆیان بۆ ڕێباز و خەباتی پیرۆزی شۆڕشی گوڵان دووپات دەکەنەوە و بە دەنگێکی بڵند دەڵێن، ئەمڕۆ ئێمە لێرەین، چونکە دوێنێ ئەوان لەوێ بوون.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی: شۆڕشی گوڵان خەونی دوژمنانی خستە چاڵ و پیلانەکانی پووچەڵ کردەوە

TUESDAY, 26 MAY 2026 11:05:09

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی لە یۆبیلی زێڕینی شۆڕشی گوڵاندا ڕایدەگەیەنێت، کە بە متمانەیەکی پۆڵایینەوە بەرەو پێکهێنانی کابینەی دەیەم و کاراکردنەوەی دامەزراوە سەروەرییەکان هەنگاو دەنێت. هاوکات جەخت لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، یەکڕیزیی نیشتمانی و بەردەوامی لەسەر ڕێبازی سەرۆک بارزانی دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە پارتی بە پاڵپشتیی جەماوەر، هەمیشە حزبی ژمارە یەکی کوردستان و عێراقە.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان

TUESDAY, 26 MAY 2026 10:05:22

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، شۆڕشی گوڵان سەركەوتنی بەدەست هێنا چونكە، پشتی بە قارەمانێتیی پێشمەرگە و خۆڕاگریی جەماوەر و ڕێكخستنێكی بەهێز و دروشم و ئامانجی ڕوون بەست.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact