دكتۆر عرفان عەزیز
مێژووی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی بۆ ساڵی دەگەڕێتەوە ١٨٤٦ز. تیایدا لیبریا سەربەخۆیی خۆی لەژێر کۆڵۆنیالیی ئەمەریکی بەدەستهێنا. هەروەها مێژووی چەسپاندنی ئەم چەمکەش لە دەستووردا، دەگەڕێتەوە بۆ دەستووری سویسرا لە ئەیلوولی ١٨٤٨ز. مێژووی بەکارهێنانی زاراوەی ڕیفراندۆم لەسەر ئاستی یاسای نێودەوڵەتییش، دەگەڕێتەوە بۆ دەرچوونی بڕیاری ژمارە (١٥١٤) لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠ز کۆمەڵەی گشتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە تایبەت بوو بە پێدانی سەربەخۆیی و دیاریکردنی ماف و چارەنووس بۆ نەتەوە و گەلانی ژێردەستە و داگیرکراو، کە بە بڕیاری پاکتاوکردنی کۆلۆنیالیزم ناسراوە.
به‌داخه‌وه گه‌لی كوردستان تاكه گه‌له لە سەرانسەری جیهاندا، كه هه‌موو بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت بوون وه‌ك (ژماره‌ی خه‌ڵك و جوگرافیا و سیسته‌می سیاسی هه‌یه)، كه‌چی ئه‌م گه‌له به‌بێ ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی جیهاندا دابه‌ش بووه. بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و چیرۆكه درێژخایه‌نه بهێنرێت، مێژوویه‌كی نوێ له جیهاندا نووسرایه‌وه و جیهان راچڵه‌كی له‌وه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، داوای مافی خۆیده‌كات. ئه‌مه‌ش دوای بێهیوابوونی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ بنه‌ماكانی ده‌ستوور، بۆیه بە ڕێبەرایەتیی سەرۆک بارزانی، لە ڕێكەوتی ٧/٦/٢٠٢١٧ بڕیاری ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی درا، سەرەڕای ئەو هەموو گوشار و هەڕەشانەی لەلایەن عێراق و وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد دەکرا، بەڵام تا دەهات جۆش و خرۆش و بەگەرمی بەپیرەوەهاتنی لەلایەن هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبوو. دواجار لە٢٥/٩/٢٠١٧ گەلی کوردستان چوونە سەر سندووقی دەنگدان ٩٢.٧ ٪ ی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەنگیان بە سەربەخۆیی دا.
ڕیفراندۆم په‌یامێك بوو بۆ هه‌موو جیهان به‌وه‌ی گه‌لی كوردستان سازش له‌سه‌ر مافه ڕه‌واكانی ناكات. بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی خوێنه‌ران، پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هه‌وڵیكهه‌بوو، كه گوشار له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی دروستبكرێت، به‌وه‌ی ئه‌و مافه له گه‌لی كوردستان وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانی هه‌ڵبژارد نه‌ك قبوڵكردنی بڕیار له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل، چیرۆكی ئه‌م ئیراده‌یه ئاوایه سەرۆك بارزانی، لە لاپەڕە 92 - 95ی كتێبی (بۆ مێژوو)، ئاماژە بەوە دەكات، كە گرنگتریـن جموجۆڵـە دیپلۆماسـییەکانی مانگـی ئەیلوولـی ٢٠١٧ە و ڕۆژانی پێش ریفراندۆم، کۆبوونەوەکـەی سـحێلا و تەلەفۆنـەکان و نامەی تیلەرسـن، وەزیـری ئەوسای دەرەوەی ئەمەریـکا و پێوەندییە تەلەفۆنییەکــەی وەزیــری دەرەوەی بەریتانیــا و پێوەندییــە تەلەفۆنییەکــەی ســەرۆک ماکـڕۆن، سـەرۆکی فەڕەنسـا بـووە.
"ڕۆژی پێنجشـەممە ١٤ی ئەیلوولـی ٢٠١٧ لـە بـارەگای فەرماندەیی شـەڕی داعش لە سـحێلا لە ڕۆژئـاوای دیجلـە، لەگـەڵ شـاندەکە کـۆ بوومـەوە کـە پێکھاتبـوون لە برێـت مەکگـورک، نێردەی تایبەتـیی سـەرۆکی ئەمەریـکا بـۆ ھاوپەیمانیـی دژی شـەڕی داعش و یـان کۆبیـچ، نێردەی تایبەتیــی ســکرتێری گشــتیی نەتــەوە یەکگرتــووەکان و دۆگڵاس ســڵێمان، باڵیــۆزی ئەمەریـکا لـە عێـراق و فرانـک بەیکـەر، باڵیـۆزی بەریتانیـا لـە عێـراق.
هەروەك ڕوونی كردووەتەوە: ”شـاندەکە لـە کۆبوونەوەکەدا ڕایانگەیانـدووە، کـە تێگەییشـتنمان بـۆ خواسـتی گەلـی کوردسـتان ھەیە، بەڵام پێمان باشە کوردســتان بچێتــەوە ســەر ڕێــگه‌ی دیالــۆگ و ئەگــەر نەگەیشــتنە ئەنجــام، نامەیــەک لـە وەزیـری دەرەوەی ئەمەریـکا دەھێنـن، کـە تێیـدا تێگەییشـتنی خـۆی بـۆ پێویسـتیی بەڕێوەچوونـی ڕیفرانـدۆم ڕابگەیەنێـت. مەبەسـتی سـەرەکیی شـاندەکە لـەو پێشـنیازە، دواخسـتنی ڕیفرانـدۆم بـوو. لـە وەڵامدا بـە شـاندە نێودەوڵەتییەکـەم گـوت، کـە بڕیـاری ڕیفرانــدۆم بڕیــاری تاکــە کەســێک نییــە، بەڵکــوو ھەمــوو حزبەکانــی کوردســتان لــە دەرکردنـی ئـەو بڕیـارەدا بەشـدار بـوون و مـن ناتوانـم بـە تەنیـا بڕیـاربـدەم. ھـاوکات پێم ڕاگەیانـدن کـە ئێمـە ھەرگیـز دەرگـەی گفتوگـۆ لەگەڵ بەغـدا داناخەیـن، بەڵام ئەوانن ئێمـە وەک شـەریکی ڕاسـتەقینە نابینـن و تەنیـا وەک پاشـکۆ سـەیری گەلـی کوردسـتان دەکـەن و ئێمەیـش دوای ئـەو ھەمـوو نەھامەتییـە، پاشـکۆیەتی قبـووڵ ناکەیـن.“
سه‌یری ئیراده و پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن له‌دۆزی ڕه‌وای گه‌لێك، كه چۆن به‌جیهانی گوتووه ئێمه ڕێگه‌یه‌كی ئاشتاینه‌مان هه‌ڵبژاردووه و ئامانجان ئه‌وه‌یه، كه ببینه دوو دراوسێی باش له‌گه‌ڵ عێراقدا، نه‌ك ببینه هۆكاری شه‌ڕ و سه‌رئێشه له ناوچه‌كه. سه‌رۆك دواجار له‌شاندی ئه‌مه‌ریكا ده‌پرسێت، ئەگــەر کۆمەڵـگه‌ی نێودەوڵەتـی و ئەمەریـکا ڕێگه‌یەکـی تریـان ھەیـە بـۆ ئـەوەی ئێمـە بگەیێنێتـە ئـەو ئامانجـە، ئـەوا پێویسـت بـە ئەنجامدانـی ڕیفرانـدۆم نـاکات. ئا لێره‌دا چونكه كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی هیچ گه‌ره‌نتیه‌كی نه‌بووه بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌سته‌وه‌ستان مانه‌وه، ڕاسته دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كوردستان كه‌وته به‌رده‌م شاڵاوی هێرش و په‌لاماردان و داگیركردنه‌وه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌ڵام ده‌بینین دوای ٨ ساڵ له ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌وه، ئه‌وه‌شی جاران له‌گه‌ڵی نه‌بووه ئێستا به‌تامه‌زرۆییه‌وه یادی ده‌كاته‌وه، یادی ڕیفراندۆم هه‌میشه به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه و ئه‌مانجه‌كانیشی كۆتایی نه‌هاتووه، تازه (به‌ڵێ)ی ریفراندۆم له‌ناو دڵی خه‌ڵكدا ماوه‌ته‌وه و سه‌رۆك بارزانی ده‌فه‌رمێت: نیشتمان نەخشەیەک نییە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێت، ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێت، سبەی دەدوورێتەوە.