Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 26 MAY 2026 00:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بۆ یەکەمجارە لە ھەرێمی کوردستان و لە قەزای بازیان ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لە ھەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جار ئاوی ئاوەڕۆ پاک دەکرێتەوە بەبێ ئەوەی ھیچ ئامێرێک بەکار بهێنن و دووبارە بۆ کەرتی کشتوکاڵ بەکار دێتەوە، کە ئەمە تازەیە و یەکەم جارە لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

د. کاروان ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بۆ یەکەم جار پڕۆژەیەک لە قەزای بازیان جێبەجێ کرا، کە ئاوی ئاوەڕۆ پاک دەکرێتەوە و دووبارە بۆ کەرتی کشتوکاڵ بەکار دەھێندرێت، کە بەشێکی ئاوی ئاوەڕۆی بازیان بە شێوەیەکی سرووشتی و ژینگەیی بێ ئامێر پاک دەکرێتەوە و تێچووی ئابووری کەمە، ئەمە یەکەم پڕۆژەیە ئاوی ئاوەڕۆ پاک دەکاتەوە و بۆ کەرتی کشتوکاڵ بەکار دێت.

ھەورامی هەروەها گوتیشی، کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەگەر ئەو پڕۆژەیە سەرکەوتوو بێت، ئەوکات لە شوێنی دیکەش دووبارەی دەکەینەوە، چونکە ئاوەکە بۆ کەرتی کشتوکاڵی بەکار دێت و ئەو پڕۆژەیەش بە پشتیوانیی رێکخراوی (wfp) جێبەجێ دەکرێت، کە سەرەتا لە ڕێگەی نیشتنی ئاو و دواتر لە ڕێگەی بەرد و خۆڵ پێشی دەگرن و پاشان لە ڕێگەی ھەندێک سەوزاییەوە دەپاڵێورێت وەکو قامیش و گژوگیا و ڕەگی ئەوانە پاکی دەکاتەوە، بۆیە ڕێگەیەکی زۆر ژینگەیی و نوێیە بۆ پاککردنەوەی ئاوی پیس بەکار دێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

لقی ٢٦ـی گوڵان یادی نیو سەدەی شۆڕشی گوڵانی بەرز ڕاگرت

MONDAY, 25 MAY 2026 23:05:00

​حاجی ئۆمەران-KDP.info- ​ئەمڕۆ دووشەممە، لە پێشوازیی یادی پەنجا ساڵەی ھەڵگیرسانی شۆڕشی پێشکەوتنخوازی گوڵاندا، لقی ٢٦ـی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوچەی حاجی ئۆمەران، مەراسیمێکی شایستەی لە بناری چیای کۆدۆ و لەسەر مەزاری شەھید (سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی)، یەکەمین شەھیدی ئەو شۆڕشە پیرۆزە ڕێکخست.

 
لقی ٢١ـی پارتی کۆڕێکی بە بۆنەی ٥٠ ساڵەی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان ڕێکخست

MONDAY, 25 MAY 2026 23:05:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی یادی نیو سەدە (٥٠ ساڵە)ی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، لقی ٢١ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆڕێکی فراوانی بۆ (فازڵ ڕەئووف)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی ڕێکخست.

بەرپرسی لقی ١٢ پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

MONDAY, 25 MAY 2026 23:05:00

​ھەڵەبجە-KDP.info- ​ئەمڕۆ دووشەممە، د. محەممەد خورشید، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٢ـی ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و لیژنە ناوچەکان، پێشوازی لە بەڕێز محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا کۆبووەوە

MONDAY, 25 MAY 2026 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

 
٥٠ ساڵەی شۆڕشی گوڵان حەماسەتی ھەستانەوە و نەبەزین

MONDAY, 25 MAY 2026 22:05:00

زاگرۆس فەتاح

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact