ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى و سه‌رۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق (UNAMI) كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا داكۆكییان له گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق، خزمه‌ت به پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات و پێشكه‌وتنى ده‌كات.
دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وەكه بوو.