Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 1 MAY 2026 23:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بەكۆی دەنگ فەتوای دا
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان، لەبارەی مەولوودنامە و یادكردنەوەی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لێ بێت) ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە دەقەكانی قورئان و سوننەت، مەولودنامە عورفێكی شەرعی جوانە و بەهیچ جۆرێك پێچەوانەی ڕێنماییەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام نییە.

ئەمساڵ ڕۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، كە بەم بۆنەیەوە لە سەرجەم دامودەزگا حكوومییەكان پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت و هاووڵاتیان یادی ئەو ڕۆژە بەرز و پیرۆز ڕادەگرن.

عەبدوڵڵا شێركاوەیی، وتەبێژی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بەكۆی دەنگ فەتوای دا بەوەی:

یه‌كه‌م: مەولودنامە عورفێكی شەرعی جوانە و بایەخدان پێی، كارێكی باشە، بەو پێیەی یادی ژیانی پێغەمبەری ئیسلام دەكرێتەوە و بیر و باوەڕی ئایینی بەهێز دەكات.

دووەم: دەربڕینی دڵخۆشی بۆ لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، خۆی لەخۆیدا جێبەجێكردنی فەرمانی خوایە كە هاتنی ئەو پێغەمبەرە مایەی ڕەحمەتە بۆ خەڵكی جیهان، هەر شتێكیش ڕەحمەت بێت، بە بەڵگەی قورئان باوەڕداران پابەندن كە دڵیان پێ خۆشبێت.

سێیەم: خوێندنەوەی مەولود هۆكارێكە بۆ زیاتر ئاشنابوون بە ناسینی كەسایەتیی محەممەد و ژیاننامەكەی.

چوارەم: ڕۆژی لە دایكبوونی نێردراوانی خودا، گرنگترین و گەورەترین ڕووداوی ڕۆژگاری خۆیانن، یادكردنەوەی ئەو ڕۆژە پیرۆزانە بە بەڵگەی قورئان فەرزە.

لە فەرموودەی سەحیحی پێغەمبەردا هاتووە، ڕۆژی لە دایكبوونی، هەمان ڕۆژی بوونی بە پێغەمبەر و هەمان ڕۆژی ناردنی قورئانە بۆی، بۆیە بە هەموو پێوەرەكان، 12ـی ڕەبیعی یەكەمی ساڵی كۆچی، ڕۆژێكی پیرۆز و ڕێزلێگیراوە.

پێنجەم: هیچ شتێك و بابەتێكی ناشەرعی لە مەولودنامەدا ناخوێندرێتەوە، پێچەوانەی ئەوانەی كە دەڵێن بابەتی بیدعە و نادروست لەخۆدەگرێت.

شەشەم: بە درێژایی مێژووی ئیسلام چەندین سەركردە و زانای ناوداری ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ئەو یادەیان بەرز ڕاگرتووە، خەڵكی باوەڕداری كوردستانیش لەسەر هەمان ڕێچكە و ڕێبازی پیرۆز بەردەوام دەبن.




دوایین هەواڵەکان

شاندی پارتی لە کڕواتیا دیداری لەگەڵ سەرکردایەتیی IDU و سەرۆکوەزیرانی کڕواتیا ئەنجامدا

FRIDAY, 01 MAY 2026 22:05:00

کڕواتیا-KDP.info- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆتا ڕۆژی کۆڕبەندی جیھانیی (IDU) لە کڕواتیا، زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکراسی و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا، کە تێیدا جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور کرایەوە.

 

نوێنەری حکوومەت لە کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ ڕاوێژکاری ماکرۆن کۆبووەوە

FRIDAY, 01 MAY 2026 21:05:00

پاریس-KDP.info- دکتۆر عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، لە کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆک ماکرۆن کۆبووەوە و پێکەوە ڕەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و پاریسیان تاوتوێ کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە لیوا ھەورامان عوسمان دەکات

FRIDAY, 01 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (حەمدییە محەممەد حامید) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی بەڕێز (لیوا ھەورامان عوسمان) دەکات.

 

پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ لیوا ھەورامان عوسمان

FRIDAY, 01 MAY 2026 16:05:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ لیوا هەورامان عوسمان، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان دەربڕی و هیوای خواست خودای گەورە سەبووری و ئارامی بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

 
کۆمیسیاری یەکێتیی ئەورووپا بۆ شاندی پارتی: لە پاڵپشتیکردنی گەلی کوردستان بەردەوام دەبین

FRIDAY, 01 MAY 2026 16:05:00

کڕواتیا-KDP.info- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی جیھانیی (IDU)، زنجیرەیەک دیداری دیپلۆماسیی ئاستبەرزی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای ئەورووپا، ئەمەریکا و کەنەدا ئەنجامدا، کە تێیدا جەخت لە بەردەوامیی ھاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ھەرێمی کوردستان و پاراستنی بەھا دیموکراتییەکان کرایەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact