Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 26 JUL 2026 02:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەلی فەیلی: سەنتەره‌كه‌ لە قۆناغی یەکەمدا بەدواداچوون بۆ رووفاتی شەھیدانی فەیلی دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی ڕایدەگەیەنێت، دوای کردنەوەی سەنتەری بەدواداچوونی کێشەکانی کوردانی فەیلی، دەستەیەک دامەزراوە و بڕیارە دەستەکە فراوان بکرێت و لقی تازەش لە شارەکان بکرێنەوە. دەشڵێ، بڕیارە لە قۆناغی یەکەمیشدا بەدواداچوون بۆ رووفاتی شەھیدانی کوردی فەیلی بکرێت.

عەلی فەیلی، بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی سەنتەرێکی تایبەت بە بەدواداچوون بۆ کاروباری کوردانی فەیلی لە ھەولێر کراوەتەوە و ستافێکی حەوت کەسیی بۆ دانراوە، کە بڕیارە دەستەکە فراوان بکرێت و کەسانی دیکەی بۆ زیاد بکرێت، دەستەکەی ئێستاش دەبنە راوێژکاری، کە لە ئێستادا ئەو سەنتەرە دەستی بە کار کردووە و بارەگایەکی زۆر گەورەیان بۆ دابین کراوە لە ھەولێر، بڕیارە لە قۆناغی یەکەمیشدا بەدواداچوون بۆ رووفاتی شەھیدانی کوردی فەیلی بکرێت، کە بێسەروشوێنن و ژمارەیان ١٢ ھەزار کوردی فەیلییە کە لە ساڵی ١٩٨٠ لە زیندان بوون و دڵنیاین ئێستا لە ژیاندا نەماون و دەمانەوێت رووفاتەکان بدۆزینەوە.

عەلی فەیلی گوتیشی، "٢٦٣ خێزانی فەیلی ٤٥ ساڵە لە ئێرانن لە کەمپدا و پێویستە ئەوانیش بگەڕێنەوە و کێشەی ناسنامە و سەروەت و سامانی کوردانی فەیلیش چارە بکرێت، کە ١٠٠ ھەزار خانوو و شوێنی بازرگانی تا ئێستا بۆ کوردانی فەیلی نەگەڕاونەتەوە، کە لە ساڵی ١٩٨٠دا ٦٠٠ ھەزار کوردی فەیلی دەربەدەر کران لە عێراق و موڵکەکان کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت و تا ئێستا حکوومەتی عێراق ھیچی بۆ نەکردوون و قەرەبووشی نەکردوونەتەوە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، "بڕیارە جگە لە کردنەوەی سەنتەری بەدواداچوونی کوردانی فەیلی، لقی ئەو سەنتەرە لە شارەکانی دیکەش بەپێی پێویست بکرێتەوە، چونکە حکوومەتی عێراق ھیچی بۆ کوردانی فەیلی نەکردووە.

دەشڵێ، سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسی جینۆسایدی کوردانی فەیلی بڕیاری دا ئەو سەنتەرە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بکرێتەوە، کە ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران خۆی سەرپەرشتی دەکات و بڕیاریشە لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵا بە فەرمی بکرێتەوە، چونکە ئێستا سەنتەرەکە کاری خۆی دەکات و بەردەوامیش دەبێت، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماددی و مەعنەوی پاڵپشتیی ئەو سەنتەرە دەکات، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی گرینگە و خەمخۆریی سەرۆک بارزانی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکانی کوردانی فەیلی دەردەخات، لەبەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان گرینگی بە ھەموو پێکھاتە و نەتەوە و ئایینەکان بەبێ جیاوازی دەدات و ھەرێمی کوردستانیش شوێنی پێکەوەژیانە.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا هەڵبژێردرا

SATURDAY, 25 JULY 2026 22:07:59

ئەڵمانیا-KDP.info- لە شاری دۆسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، بە چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا بەڕێوەچوو.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حکوومەت و گەلی سووریا دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە سووریا کە بووە ھۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٦٥ کەس، لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی گەل و حکوومەتی سووریا کرد.

 
"گه‌شتی ئاسمانی له‌ هه‌ولێر شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه‌"

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:19

هه‌ولێر-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەڵێت، گه‌شتی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ شه‌و و به‌ ڕۆژ به‌رده‌وامه‌ و، ئاسمانی هه‌ولێر كراوه‌یه‌.

 
بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر: کەمی بەنزین ڕووی لە چارەسەرە..حکوومەت پلانێکی زۆرباشی داناوە

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:48

هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی زۆر باشی داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا گرفتی كه‌می به‌نزین به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌موو جۆره‌كانی به‌نزین پاڵپشتی به‌نزینخانه‌كان ده‌كات."

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 13:07:15

ھەولێر-KDP.info- لە یادی حەڤدەیەمین ساڵەی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادیران و ئەندامانی بزووتنەوەکە دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact