Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 30 APR 2026 04:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەتی ھەرێم بۆ کرێکاران ئەم بڕیارەی دا
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی  "دوای دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ زیادکردنی کرێی کرێکار لە ھەرێمی کوردستان، کەوتە بواری جێبەجێکردن، ئێمەش بەدواداچوون دەکەین بۆ جێبەجێکردنی، کرێکاریش دەتوانن ھەر گلەییەکیان ھەبێت پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ئێمەوە بکەن." 

زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لەسەر پێشنیاری ئێمە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا کرێی کرێکار لە ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی عێراق زیاد بکرێت، لەوێش کرێی کرێکاری مانگانە ٤٥٠ھەزار دینارە، پێشتر لای ئێمەش ٣٠٠ھەزار دینار بوو زیادکرا بۆ ٤٥٠ھەزار دینار، کرێی ڕۆژانەش نەدەبوو لە ١٠ھەزار دینار کەمتر بیت ئەویش  بووە ١٥ھەزار دینار.

دوای دەرچوونی فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردن و پێویستە سەرجەم خاوەن کارەکان ئەوب ڕیارە جێبەجێ بکەن، ھێڵێکی گەرممان ھەیە ژمارە (٥٥٠٠)ە، کرێکار ھەر گلەیەکی ھەبێت دەتوانی پەیوەندی پێوە بکات، جگە لەوەش پشکنەرمان ھەن سەردانی مەیدانیی شوێنی کار دەکەن، بۆ ئەوەی بڕیارەکە وەکوخۆی جێبەجێ بکرێت، ئەوبڕیارەش لەپێناو بەرژوەندی کرێکاران دراوە." 

لای خۆشیەوە یوسف کەریم، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە ڕەخساندنی ھەلی کار دراوە، حکوومەتیش بڕیاری ١٧٢ی دەرکردووە، پێویستە لە پڕۆژەکان ڕێژەی کرێکاری خۆمانە ٧٥% کەمتر نەبێت، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی زۆر باشی ناوە و ھەلی کاری زۆر بۆ خەڵک ڕەخساوە، ساڵانە لە ھەولێر ھەلی کار دەگاتە ٢٠ھەزار، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ڕەخساندنی ھەلی کار دەگاتە زیاتر لە ٢٠٠ھەزار، ئەمەش ڕێژەیەکی باشە، چاوەڕێ دەکەین زیاتریش بێت بۆ ئەوەی هیچ کرێکارێکمان بێ کار نەبێت، ئەمەش سەرەڕای ئەو ھەموو قەیرانەی لە ھەرێمی کوردستان ھەبووە و ئەو گرفتانەی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان دروستی کردووە، ئەگەر قەیرانی دارایی نەبێت ھەلی کار زیاتریس دەبێت." 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

پارتی بەشداری لە کۆڕبەندی جیھانیی (IDU) لە کڕواتیا دەکات

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 22:04:27

کڕواتیا-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی بەشداریی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی یەکێتیی دیموکراسی نێودەوڵەتی (IDU) لە شاری زاگرب دەکات، کە تێیدا بڕیارە لەگەڵ سەرکردە و دیپلۆماتکارانی جیھان گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکییەکان و ئایندەی دیموکراسی ئەنجام بدات.

 
سۆران.. ١٧ یاریگای مۆدێرن وەک دیاریی سەرۆک بارزانی پێشکەش بە وەرزشوانان کران

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 21:04:13

سۆران-KDP.info- لە چوارچێوەی ڕاسپاردەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ پشتگیریکردنی گەنجان، بە بڕیاری مەلامستەفا بارزانی، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و بنیاتنانی ١٧ یاریگای وەرزشی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە سەرکەوتوویی تەواو کرا.

 
پشتیوان سادق: پاراستنی ژینگە لەناو پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتیدا خاڵێکی جەوهەرییە

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 21:04:22

ھەولێر-KDP.info- لەژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە مەبەستی چەسپاندنی کولتووری ژینگەدۆستی، مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی بە سەرپەرشتی د. پشتیوان سادق ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ژینگەپارێزی ئەنجامدا و تێیدا جەخت لەسەر پاراستنی ژینگە وەک ستراتیژییەکی نیشتمانی کرایەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، گەیشتە ئەبووزەبی

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 20:04:01

ئەبوزەبی-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/4/29 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبووزەبیی پایتەختی ئیمارات.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 18:04:20

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 4/29، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact