Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 26 MAY 2026 07:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان كارگه‌ى شیره‌مه‌نیى زۆم به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/٨/٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، کارگەی شیرەمەنیی زۆمی ـ ی بۆ بەرھەمەکانی شیری خۆماڵی لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، بەسەرکردەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ستایشی بیرۆکە و دامەزراندنی کارگەکەی کرد و بۆ ئەم مەبەستە، دەستخۆشیی لە بەڕێز مەلامستەفا بارزانی کرد، ھەروەھا ھیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی بەردەوامی بۆ پرۆژەکە و کارمەندانی خواست کە بە شێوەیەکی پیشەیییانەی سەرکەوتوو، کارەکانی پرۆژەکە و بەرھەمھێنان بەڕێوەدەبەن.

بەڕێزیان جەختی لەسەر ڕۆڵ و گرنگیی پرۆژەکە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دانیشتوان و گوندنشینانی سنوورەکە و برەودان بە بواری ئاژەڵداری و کشتوکاڵ لە سنوورەکە و کوردستان و عێراق کردەوە، ھەروەھا پرۆژەکەی بە خزمەتێکی نیشتمانی لەقەڵەم دا.

لای خۆیەوە بەڕێز مەلامستەفا بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کرد، ھەروەھا جەختی لە برەودان بە پرۆژەکە کردەوە تا بتوانێت خزمەتی زیاتر بە دانیشتوانی ناوچەکە و بەرھەمی خۆماڵی بکات و ببێتە ھاندەرێک بۆ پێشخستنی بەرھەمھێنان و پیشەسازیی نیشتمانی.




دوایین هەواڵەکان

لقی ٢٦ـی گوڵان یادی نیو سەدەی شۆڕشی گوڵانی بەرز ڕاگرت

MONDAY, 25 MAY 2026 23:05:00

​حاجی ئۆمەران-KDP.info- ​ئەمڕۆ دووشەممە، لە پێشوازیی یادی پەنجا ساڵەی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، لقی ٢٦ـی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوچەی حاجی ئۆمەران، مەڕاسیمێکی شایستەی لە بناری چیای کۆدۆ و لەسەر مەزاری شەھید (سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی)، یەکەمین شەھیدی ئەو شۆڕشە پیرۆزە ڕێکخست.

لقی ٢١ـی پارتی کۆڕێکی بە بۆنەی ٥٠ ساڵەی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان ڕێکخست

MONDAY, 25 MAY 2026 23:05:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی یادی نیو سەدە (٥٠ ساڵە)ی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، لقی ٢١ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆڕێکی فراوانی بۆ (فازڵ ڕەئووف)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی ڕێکخست.

بەرپرسی لقی ١٢ پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

MONDAY, 25 MAY 2026 23:05:00

​ھەڵەبجە-KDP.info- ​ئەمڕۆ دووشەممە، د. محەممەد خورشید، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٢ـی ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و لیژنە ناوچەکان، پێشوازی لە بەڕێز محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا کۆبووەوە

MONDAY, 25 MAY 2026 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

 
٥٠ ساڵەی شۆڕشی گوڵان حەماسەتی ھەستانەوە و نەبەزین

MONDAY, 25 MAY 2026 22:05:00

زاگرۆس فەتاح

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact