Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 30 AUG 2025 20:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی به‌حرێن ده‌کات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/8/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌نسوور، باڵیۆزی شانشینی به‌حرێن له‌ عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیان له‌گه‌ڵ به‌حرێن تاوتوێ کرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستی دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌شی نێوانیان، به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و بازرگانیدا کرده‌وه‌ و هاوڕا بوون که‌ سوود له‌ ئه‌زموونه‌کانی یه‌کتر ببینن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز باڵیۆزی به‌حرێن وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی بایه‌خی وڵاته‌که‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، باسی له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی به‌حرێن له‌ هه‌ولێر کرد.

په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە یانەکانی کوردستان دەکات

SATURDAY, 30 AUGUST 2025 20:08:20

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانە وەرزشییەکانی سەنحاریب، ئەکاد و بەخدێدا کرد، بە بۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمی پاڵەوانێتی بالەی خانمانی عێراق.

 
فارس عیسا: کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا عەقلیەتە

SATURDAY, 30 AUGUST 2025 17:08:49

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتی  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، "کێشەی گەورەی ئێمە لەگەڵ بەغدا عەقلیەتە، ئەوان دەیانەوێت بڕیار بدەن و ئێمەش جێبەجێی بکەین، بۆیە باشترین چارەسەر بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن پێویستە کورد یەکدەنگ و یەکھەڵوێست بێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەی دەستکەوتەکانی ڕابردوو لە بەغدا بە یەکدەنگی بەدەست ھاتوون."

 
وەزیر زانیاری نوێ لەبارەی دروستکردنی فڕۆکەخانەی دھۆک بۆ KDP ئاشكرا ده‌كات

SATURDAY, 30 AUGUST 2025 12:08:11

ھەولێر-KDP.info- وەزیری گواستنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دیزاینێکی تازە و سەردەمیانە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دھۆک ئامادە کراوە و بڕیارە لەگەڵ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتیی ناسراو بە قۆناغ لە داھاتوویەکی نزیکدا دەست بە دروستکردنی بکەین.

 
پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (عەریف عەلی سەرگەڵوویی)

SATURDAY, 30 AUGUST 2025 12:08:32

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەلی ئەحمەد مام عەباس) ناسراو بە (عەریف عەلی سەرگەڵوویی) پرسە و سەرەخۆشی ئاراسته‌ی ماڵباته‌كه‌یان ده‌كات.

 
هاووڵاتیان بۆ KDP: مەسروور بارزانی پەرۆشی خزمەتكردنه‌ و دڵسۆزی گەلەكەمانه‌

SATURDAY, 30 AUGUST 2025 11:08:11

هەڵەبجە-KDP.info- هەنگاوەكانی پڕۆژەی ڕووناكی لە كوردستان خێران و 4 ملیۆن هاووڵاتی و 115 هەزار شوێنی بازرگانی کارەبای 24 كاتژمێرییان پێ گەیشتووە، هاووڵاتیان دڵخۆشن و سوپاسی سەرۆكی حكوومەت دەكەن و دەڵێن، ئیدی ژینگە پاك دەبێتەوە و دەنگی مۆلیدە لە كۆڵانەكان نامێنێت. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact