Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 MAY 2026 06:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كه‌سوكاری بارزانییه‌كان: لەسەر کوردبوون جینۆساید کران
| KDP.info


بارزان -KDP.info- ئه‌مڕۆ 42 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی جینۆسایدی هه‌شت هه‌زار بارزانیدا تێدەپەڕێت، كوڕی یه‌كێك له‌ شه‌هیدانی جینۆسایدی بارزانییەکان ده‌ڵێ "چونکە کوردبوون بۆیە زینده‌به‌چاڵ كران؟"

حازم بله‌یی، یه‌كێكه‌ له‌و گه‌نجانه‌ی باوك، باپیر، مام و خاڵی له‌ جینۆسایدی بارزانییه‌كان زیندەبەچاڵ کراون، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ساڵانه‌ كاتێك ده‌گه‌ینه‌ 31ی ته‌مووز برینه‌كانمان ده‌كولێنەوه‌، چونكه‌ له‌و ڕۆژه‌دا، ئازیزانمان له‌ده‌ستدا، به‌داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی خێزانکەی ئێمه‌ش به‌ر جینۆسایدی بارزانییه‌كان كه‌وتن، له‌و یاده‌دا داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین یه‌كگرتووبن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بین به‌ ڕه‌نگ و شێوازێكی دیكه‌ جینۆسایدمان ده‌كه‌نه‌وه‌."
شێرزاد سه‌لیم، باوكی له‌گه‌ڵ هه‌شت هه‌زار بارزانی جینۆساید كراوه‌، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "تاوانێكی زۆر گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌ی بارزانی كراوه‌، تاوانی باوكم و هه‌زاران هاووڵاتی دیكه‌ی بارزانی ته‌نیا ئه‌وه‌بوو كوردبوون، ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عس هه‌موو شتێكی ده‌دۆزیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كورد جینۆساید بكات، تاوانی بارزانییه‌كان ته‌نیا كوردبوون بوو."
حه‌بیب عوبێد، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی بارزانییه‌، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "به‌داخه‌وه‌ ڕۆژی 31ی ته‌مووزی 1983، ده‌ستی ڕه‌شی ڕژێم گه‌یشته‌ باوك و دوو برام، له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان جینۆساید كران، ئێمه‌ 42 ساڵه‌ چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕوفاته‌كانیانین، ئه‌وه‌ 42 ساڵه‌ ئێمه‌ ئازار ده‌کێشین، چونکە کوردبوون، بۆیە زیندەبەچاڵ کران".

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: کۆتاییمان بە سەردانەکە هێنا و داکۆکیمان لە تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان کرد

SUNDAY, 24 MAY 2026 22:05:45

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.

 
سەرەدانا مەسرور بارزانی بۆ بەغدا و بهێزکرنا لێکتێگه‌هشتنا سیاسی

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

زه‌ری نه‌وزاد

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.

 
پەردە لەسەر تابلۆی ناوی شەقامەکانی عەلی عەبدوڵڵا و محەممەد مەلا قادر لادرا

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact