Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 1 MAY 2026 12:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی چل و دوو ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، لە یادی ٤٢ ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو عەقلیەتەی لەپشتەوەی ئەو تاوانە و تاوانەکانی تر بوو عەقلیەتی شۆڤینی و نکۆڵیکاری بوو کە بۆ ھەموو عێراق بووە سەرچاوەی نەھامەتی و دواکەوتن. دەبێ ھەموو لایەک بزانن ھەتا ئەو عەقلیەتە مابێت، عێراق ھیچ کات ناحەسێتەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

لە درێژایی ساڵدا کەم ڕۆژ ھەن یادی کارەسات و تاوان و زوڵمێک نەبێ کە لە لایەن حکوومەتەکانی عێراق دەرھەق گەلی کوردستان نەکرابێت. چل و دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ ڕژێمی پێشووی عێراق ھەشت ھەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانی لە تەمەنی نۆ ساڵ ھەتا پیرەمێردی نەوەد ساڵان بەزۆر ڕاپێچی بیابانەکانی باشووری عێراقی کردن و لەوێ دڕندانە کۆمەڵکوژی کردن. ئەو تاوانە بەشێک لەو تاوانانە بوو کە بەسەر ڕۆڵەکانی گەلی کوردستاندا ھاتووە، ھەر لە بێسەروشوێنکردنی دوازدەھەزار گەنجی فەیلی و ئەنفالی گەرمیان و بادینان و، کیمیانبارانکردنی ھەڵەبجە و دەڤەرەکانی تری کوردستان بگرە ھەتا تەعریب و ڕاگواستنی بەزۆری ھاووڵاتیانی کورد.

ئەو عەقلیەتەی لەپشتەوەی ئەو تاوانە و تاوانەکانی تر بوو عەقلیەتی شۆڤینی و نکۆڵیکاری بوو کە بۆ ھەموو عێراق بووە سەرچاوەی نەھامەتی و دواکەوتن. بە داخەوە ھێشتا ھەندێ کەس ھەن کە عیبرەتیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و ھەر بەو عەقلیەتە سیاسەت دەکەن. دەبێ ھەموو لایەک بزانن ھەتا ئەو عەقلیەتە مابێت، عێراق ھیچ کات ناحەسێتەوە.

لە یادی ئەنفالی بارزانییەکاندا سوپاسی جەماوەری دەشتی ھەولێر و ھەریر و سۆران دەکەم کە لەم ڕۆژە سەختانەدا ھاوسۆزی بارزانییەکان بوونە و یارمەتییان داون. پێزانینم بۆ خۆڕاگریی کەسوکاری ئەنفال و بە تایبەتی ئەو دایک و ئافرەتە بارزانیانە ھەیە کە ساڵانێکی دوورودرێژ ئازاری لەدەستدانی ئازیزانیان چەشتووە. لەو یادەدا ھەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و ھەموو شەھیدانی ئەنفال و شەھیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەنێرین.

 

مسعود بارزانی

٣١ـی تەمووزی ٢٠٢٥




دوایین هەواڵەکان

بڵند ئیسماعیل بۆ KDP: ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکوومەت جێبەجێدەکەین

FRIDAY, 01 MAY 2026 10:05:38

سۆران-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی لە سۆران ڕایدەگەیەنێت، لەژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەکانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتێکی فراوانمان بۆ هۆشیارکردنەوەی گەشتیاران و پاراستنی ژینگەی دەڤەری سۆران دەست پێ کردووە.

 
پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

FRIDAY, 01 MAY 2026 10:05:07

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكاران، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان كرد.

 
پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

FRIDAY, 01 MAY 2026 09:05:56

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یەکی ئایاردا پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکات و جەخت لە پێویستیی دابینکردنی ژینگەیەکی کار و گوزەرانێکی شایستە بۆ کرێکاران دەکاتەوە.

 
پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران

THURSDAY, 30 APRIL 2026 22:04:49

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکاران دەکات و لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ڕێز و سڵاوی خۆمان بۆ ھەموو کرێکارانی کوردستان دەنێرین بە ھیوای ئەوەی کرێکاران کە ھێزی کار و ئاوەدان کردنەوەن بتوانن ژیانێکی باش و شایستە بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان مسۆگەر بکەن.

 
وەزیری دەرەوەی کڕواتیا پێشوازی لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرد

THURSDAY, 30 APRIL 2026 20:04:18

کڕواتیا-KDP.info- وەزیری کاروباری دەرەوە و ئەورووپای کڕواتیا لە شاری زاگرب پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و تێیدا وێڕای دەربڕینی پشتگیری بۆ دۆزی گەلی کوردستان، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان و ناردنی شاندێکی تایبەت بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact