Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 MAY 2026 11:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندن دەکرێت"
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرام و چاپەمەنی لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "ئەو گۆڕانکارییانەی لە پرۆگرامی خوێندن کراون، لە ساڵی نوێی خوێندن جێبەجێ دەکرێن و لەلایەن قوتابیان دەخوێندرێن، گۆڕانکاری زۆر گەورە کراوە، ھەرێمی کوردستان لەڕووی پەروەردە دەچێتە قۆناغێکی زۆر باش."


مامۆستا حەسەن سەرتیپ جاف، بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرام و چاپەمەنی لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥_٢٠٢٦ لە مێژووی وەزارەتی پەروەردە و لەم کابینەیە، گەورەترین ساڵی گۆڕانکارییە و زۆرینەی پەرتووکەکان دەبنە ئەلکترۆنی، لەڕێگەی دروستکردنی ستۆدیۆیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنی، کۆمەڵێک کادری بەتوانا خەریکی تۆمارکردنی پەرتووکەکانن، ھەر پەرتووکێک دەگۆڕێت دەکرێتە ئەلکترۆنی و لە ھەرێمی کوردستان دوو شێوەزارمان ھەیە، بادینی و سۆرانی، پێنج زمانیشمان ھەن، کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکمانی و سریانی، کە پەرتووکێک دەگۆڕێت بەو زمان و شێوەزارانەش دەخرێتە بەردەستی قوتابی و مامۆستایان، ئەمساڵ گۆڕانکاری زۆر کراوە، بیرکاری یەک بۆ سێ گۆڕدراوە، پۆلی ١٠ی وێژەیی و زانستی گۆڕاوە، زانستەکان یەک بۆ حەوت گۆڕدراوە، کیمیای پۆلی ١٠ گۆڕدراوە، مێژووەکان ھەمووی گۆڕدراون، ئاینەکان گۆڕدراون و باسی خۆشەویستی خاک و نیشتمان لەڕێگەی ئاینی ئیسلامەوە دەکەن و یەک بۆ نۆ گۆڕدراوە، ساڵی داھاتوو ئەوانەی دیکەش دەگۆڕین، شەش پەرتووکی جوانی ھونەرمان داناوە، مۆسیقا، شانۆ و شێوەکار لەخۆ دەگرێت، ھەر قوتابیەک پەرتووکی تایبەت بەخۆی دەبێت."
مامۆستا حەسەن سەرتیپ جاف گوتیشی "دوو ڕێبەریشمان بۆ بازنەی یەک و دوو بۆ مامۆستایان درووست کردووە، بڕیارە ساڵی داھاتوو حەوت، ھەشت و نۆش تەواو بکەین، ئەو گۆڕانکارییانەش ھەمووی کادیری خۆمانەن، لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان، لە ھەرکوێ بەھرەیەک ھەبێت سوودمان لێ وەرگرتووە، لیژنەیەکی باڵا ھەیە بە سەرۆکایەتی وەزیری پەروەردە، منش لەو لیژنەیەم و لەڕێگەی ئەولیژنەیە سەرجەم پرۆگرامەکان بەشێوەی سەردەمیانە گۆڕدراون."
دەشڵێت "ئەو گۆڕانکارییە لە پرۆگرام هیچ تێچووێکی مەددی نەبووە، ھەمووی بە کادیری خۆبەخشی خۆمانە بووە، ماندووبوونی کادیرەکانمان لە ھەرێمی کوردستان بووە، پێشتر ئەو پڕۆژانە بەملیۆنان دۆلاری پێویست بوو، ئێستا ھەمووی بێ پارە گۆڕانکاری تێدا کراوە، لە ھەموو ناوچەکانیش ھاوکارییان کردووین، بۆیە بۆ ساڵی نوێ پرۆگرامی نوێ دەخوێندرێت، لە ١٥/٨ پەرتووک دەگەنە کۆگاکان، بۆ ساڵی نوێ دەخوێندرێن و دەدرێنە قوتابیان، بڕیارە بەپێی بەرنامەیەک لەسەر پەرتووکی تازە ڕاھێنان بە مامۆستایان بکەین، بۆ ئەوەی ئەوانیش شارەزاییان ھەبێت لە وانەوتەنەوە لەسەر پەرتووکی تازە، بە تەواوبوونی هەموو پڕۆژەکە ھەرێمی کوردستان لەڕووی پەروەردەوە قۆناغێکی زۆر گرنگ دەچێتە پێشەوە."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

لێدوانی پارێزگاری هەولێر بۆ KDP.info سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی جەژنی قوربان

MONDAY, 25 MAY 2026 11:05:33

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت کە سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکە لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا لە ئامادەباشی تەواودا دەبن بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و گەشتیاران. هاوکات داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی، لە سەربڕینی ئاژەڵ لە کۆڵان و گەڕەکەکاندا دووربکەونەوە.

 
مەسروور بارزانی: کۆتاییمان بە سەردانەکە هێنا و داکۆکیمان لە تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان کرد

SUNDAY, 24 MAY 2026 22:05:45

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.

 
سەرەدانا مەسرور بارزانی بۆ بەغدا و بهێزکرنا لێکتێگه‌هشتنا سیاسی

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

زه‌ری نه‌وزاد

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact