ھەولێر-KDP.info- نووسینگەی ڕۆژنامەوانی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەكدا دەڵێ، بەڕێز فازڵ میرانی هیچ هەژمارێكی لە (ئینستاگرام) نییە و هەر شتێک بڵاوكرابێتەوە ساختەیە و بەڕێزیان لێی بەرپرس نین.
دەقی ڕوونکردنەوەكەی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی فازڵ میرانی:
ڕوونکردنەوەیەك لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی ڕێزدار فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لێرەوە ڕایدەگەینین، كە جەنابیان هیچ هەژمارێكی لە (ئینستاگرام) نییە و بۆیە هەر شتێک بڵاوكرابێتەوە ساختەیە و بەڕێزیان لێی بەرپرس نین.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان