Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 31 MAY 2026 11:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ: کارەکانی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەبێ کێشە بەڕێوە دەچن
| KDP.info


چەمچەماڵ -KDP.info- قایمقامی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت "سەرجەم کێشەکانی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ چارەسەرکراون، ئێستا کارەکان زۆر بەباشی و بێ گرفت بەڕێوە دەچن، دوای تەواوبوونیش سوودی بۆ ٢٠٠ھەزار کەس دەبێت."

ڕمک ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند  "شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی  ھەرێمی کوردستان لە سەردانێکی بۆ قەزای چەمچەماڵ پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بۆ گۆپتەپەی بەسەرکردەوە کە بۆ ناوچەکە، بۆ ئاخجەلەر، ناحیەی تەکیە، ناحیەی شۆڕش و قەزای چەمچەماڵ پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە، بۆیە پشتگیریمان بۆ کۆمپانیا دووپاتکردەوە بۆ بەردەوام بوون لەسەر تەواوکردنی پڕۆژەکە و چارەسەرکردنی گرفتەکانی پڕۆژەکە، تەنیا بابەتی دارایی مابوو ئەویش بەپێی سولفە شایستە داراییەکانی پێبدرێت، بۆیە ئێستا بێ گرفت کار لە پڕۆژەکە دەکرێت کە ١٠%ی ئەنجام دراوە، بە تەواوبوونیشی سوود بە ٢٠٠ھەزار کەسدەگەیەنێت.
ڕمک ڕەمەزان گوتیشی "ساڵی ڕابردوو ١٢/٨ دەست بە کارەکانی پڕوژەکە کرا، بڕیارە لە ماوەی ٧٣٠ ڕۆژ، واتا دوو ساڵ تەواو بکرێت، بودجەکەشی ١١٤ملیار دینارە."
ڕەمەزان ڕوونیشی کردەوە "جگە لەوەش فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ کرایە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی قەزای چەمچەماڵ و ھەموو فەرمانگەکانی سنوورەکە دەگرێتە خۆ، ئەوەش دەبێتە کارئاسانی ئیداری، ژمێریاری و ڕێکخستنەوەی کارەکان، لە دابینکردنی سووتەمەنی و چاککردنەوەی ئامێرەکان، لە بەڕێوەچوونی کارەکانیش ڕاستەوخۆ سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان دەبێت، پێشتر پێشینەی مانگانەی ٣ملیۆن دینار بوو ئێستا کراوەتە ٣٠ملیۆن دینار."

بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

پارێزگای هەولێر سەرکەوتنی پلانی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت و ئامارەکان بڵاودەکاتەوە

SUNDAY, 31 MAY 2026 10:05:48

ھەولێر-KDP.info- نوسینگەی پارێزگاری هەولێر، سەرکەوتنی تەواوی پلانی ئەمنی، خزمەتگوزاری و تەندروستی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز ڕاگەیاند، کە تێیدا لە چوارچێوەی پلانەکەدا پێشوازی لە پتر لە ۱۱۲ هەزار گەشتیار کراوە.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ڕوناکبیر و نووسەر عەتا قەرەداغی دەکات

SUNDAY, 31 MAY 2026 10:05:15

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ڕوناکبیر و نووسەر (عەتا قەرەداغی) کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکیانەوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ده‌كات

SUNDAY, 31 MAY 2026 10:05:07

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ و سەرکردایەتی و ئەندامان و تەواوی جه‌ماوه‌ری کۆمەڵی دادگەریی  کرد.

 
بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی پەردە لەسەر تابلۆی شەقامی (حەبیب محەممەد کەریم) لادرا

SATURDAY, 30 MAY 2026 20:05:35

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی حزبی و حکوومی، لە ڕێورەسمێکی شایستەدا لە هەولێر پەردە لەسەر تابلۆی ناوی شەقامێکی سەرەکی بە ناوی تێکۆشەر و سەرکردەی کۆچکردوو (مامۆستا حەبیب محەممەد کەریم) لادرا.

 
مەحموود محەممەد: جەخت لە پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یەکڕیزی دەکەینەوە

SATURDAY, 30 MAY 2026 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی ھەموو ھەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لە پرسەکانی پێکھێنانی کابینەی حکوومەت و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ھاوکات گەشبینی قووڵی خۆیشی نیشاندا بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا دوای سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact