Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 26 JUL 2026 13:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان توند کراون"
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ڕێوشوێنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان توند کراون و دوو سەنتەری شیاندنیش دەکرێنەوە.

سەڵاح ئەنوەر، ئەندامی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بەپێی ئامارەکانی بەردەست، بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر زۆر زیادی کردووە و مەترسی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستان دروست کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەو زیادبوونەشدا لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش بەردەوامە لە دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەی ماددەی ھۆشبەر بەکار دێنن یانیش بازرگانی پێوە ‌دەکەن.

ئەندامەکەی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر دەشڵێت، تا ئێستا ھەرچیەکی پێویست بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی پێشان داوە و درێغی نەکردووە لەو بارەیەوە.

سەڵاح ئەنوەر ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەوڵەکان چڕ کراونەتەوە دژی ئەو کەسانەی ماددەی ھۆشبەر بەکار دێنن و بازرگانی پێوە ‌دەکەن، چونکە جگە لە زیانگەیاندن بەو کەسانەی بەکاری دێنن، زیانی بۆ ھەموو کۆمەڵگە ھەیە و لێکەوتەی کۆمەڵایەتی و ئابووریی لێ دەکەوێتەوە و بووەتە ھۆی تێکدانی شیرازەی چەندین خێزان.

ھاوکات دەشڵێت، بڕیار لەسەر کردنەوەی دوو سەنتەر دراوە و سەرقاڵی ئامادەکردنیانین، یەکێک لە شەقڵاوە و سەنتەرێکیش لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ھەولێر دەکرێتەوە، ئەو دوو سەنتەرە دەبنە شوێنی شیاندنەوەی ئەو کەسانەی ئالوودەی ماددەی ھۆشبەر بوونە، واتە چارەسەری ئەو کەسانەی تووشی ماددەی ھۆشبەر بوونە دەکرێت، ھەروەھا بەپێی ئەو یاسا نوێیەی لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە، سزای توند بۆ بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر دیاری کراوە و ڕێوشوێنەکان توندترن دژی ئەو کەسانە.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌خێرهاتنى کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریای باشوور دەکات

SUNDAY, 26 JULY 2026 11:07:14

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/7/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و بۆ خۆناساندن، پێشوازیی لە بەڕێز ئیون گیوو شیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.

 
بەپێی زانیارییەکانی KDP.info پاڵپشتییەکانی حکوومەت هاوکێشەی کشتوکاڵی لە شێخان گۆڕیوە

SUNDAY, 26 JULY 2026 10:07:00

شێخان-KDP.info- بەهۆی پاڵپشتییە ڕاستەوخۆکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی زەمینە بۆ کەرتی تایبەت، کەرتی کشتوکاڵ لە سنووری قەزای شێخان وەرچەرخانێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شێخان ڕایدەگەیەنێت، دامەزراندنی کارگەکانی پاککردنەوەی گەنم خێر و بەرەکەتی بۆ ناوچەکە هێناوە و کێشەی چەندین ساڵەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی لە سایلۆکاندا بە یەکجارەکی چارەسەر کردووە.

 
دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا هەڵبژێردرا

SATURDAY, 25 JULY 2026 22:07:59

ئەڵمانیا-KDP.info- لە شاری دۆسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، بە چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا بەڕێوەچوو.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حکوومەت و گەلی سووریا دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە سووریا کە بووە ھۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٦٥ کەس، لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی گەل و حکوومەتی سووریا کرد.

 
"گه‌شتی ئاسمانی له‌ هه‌ولێر شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه‌"

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:19

هه‌ولێر-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەڵێت، گه‌شتی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ شه‌و و به‌ ڕۆژ به‌رده‌وامه‌ و، ئاسمانی هه‌ولێر كراوه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact