Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 26 JUL 2026 13:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

تابلۆی هاوشێوە
| KDP.info


زكری مووسا

كێشەكانی نێوان كوردستان و دەستەڵاتی بەغدا تازە نین، مێژوویەكی دوورودرێژی پڕ لە هەڵبەز و دابەزی سەتساڵەیان هەیە. سرووشتی گرفتەكان پەیوەندی بە هەبوون و مافەكانەوە هەیە. بۆ ئەوەی بە باشیش لە سرووشتی ئەو گرفتانە بگەین، دەبێ بۆ لاپەڕە سەرەتاكانی دروستبوونی دەوڵەتی عێراق بگەڕێینەوە. عێراق وەك زۆربەی دەوڵەتانی ناوچەكە زادەی پڕۆسەی سرووشتیی لەدایكبوونی دەوڵەت و هەڵقوڵاوی ئیرادەی دانیشتوانی سەرزەمینەكەی نەبووە. بەڵكو لە دەرئەنجامی هاوكێشەكانی نێوان زلهێزە ئیستعمارییەكانی دوای شەڕی جیهانیی یەكەمەوە دروست كراوە. لە نمونەی پێكەوەنانی دەوڵەتی عێراقدا تەنیا ڕەچاوی سەرزەمین و دەستەڵات كراوە و دانیشتوانەكەی هیچ ئیرادەیەكیان لە دروستبوونی ئەو دەوڵەتەدا نەبووە. بۆیەشە دەوڵەتی عێراق بە درێژایی تەمەنی خۆی لەگەڵ قەیران و كێشە و پێناسە و فۆڕمی جۆراوجۆری سیستەمی سیاسی دەستەویەخە بووە و ئۆقرەیشی بەخۆیەوە نەدیوە.

ئێمە هەموومان چیرۆكی لكاندنی ویلایەتی موسڵ (كە زۆرینەی كورد بوون) بە دەوڵەتە دروستكراوە تازەكەی عێراق دەزانین، لەدوای ئەو لكاندنە ڕەچاوی بوون و بەرژەوەندییەكانی كورد نەكرا و سیستەمی پاشایەتی تازەدانراوی عێراق بە یارمەتیی بەریتانیا ڕێی ناوەندگەرایەتی و توندوتۆڵكردنكردنی حوكمی مەركەزی و پشتگوێخستنی ویستی كوردی و (ئەو بەڵێنانەی لە پڕۆژەكەی كۆمەڵەی گەلان بە كورد درابوو) گرتەبەر.

لە دوای 1958 و هاتنی سیستەمی كۆماری هەرچەندە لە دەستوورەكەی كۆماریدا بەڕوونی ئاماژە بەوەدرابوو كە عێراق لە دوو نەتەوەی سەرەكی كورد و عەرەب پێكدێن و، دەبێ مافەكانی كورد گەرەنتی بكرێن، بەڵام هەر كە حكوومەتی بەغدا هەستی بە بەهێزیی كرد، قۆڵی لە دژایتیكردن و پەراوێزخستنی كورد هەڵماڵی، هەتا كار گەیشتە دانان و پیادەكردنی ستراتیژیەتی ڕێكخستووی سڕینەوەی كورد و جینۆساید لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا. كاردانەوەی كورد لەبەرانبەر ئەو ڕەفتار و شۆڤینیەتە شۆڕش و خۆبەدەستەوەنەدان بوو.

ڕاپەڕینی 1991 و ڕووخانی ڕژێمی عێراق لە 2003 وێستگەی گرنگ و مێژوویی بوون و دەرفەتی زێڕینیان بە گەلانی عێراقدا بۆ ئەوەی بتوانن بە یارمەتیی جیهانی ئازاد سەرلەنوێ عێراق لەسەر بنەمای هاوبەشی و بەهای دیموكراتیانە دابمەزرێنن. بەڵام ئەم درەفەتە باشەش لە كیس چوو. دەستەڵاتدارە تازەنەفەسەكانی عێراق لە سەرەتادا دەستیان خستە قوڕگی سوننەكان ئەویش بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە و سزادانیان لەسەر حوكمی تاكلایەنەی هەشتاساڵەیان. ئەمە دەستپێكی تایفەگەریی بوو لە عێراق كە دواتر كارەساتی لێ كەوتەوە و بوار بۆ تیرۆر ڕەخسا عێراق لە ئاگر و خوێندا نقوم بكات. هاوكات لەگەڵ ئەوە هەر لە 2007ـەوە هەنگاونان بۆ لاوازكردنی كورد و پشتگوێخستنی دەستوور و خۆدزینەوە لە جێبەجێكردنی مادەی 140 دەستی پێ كرد. ئەمە وای كرد كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ قووڵتر ببنەوە. هەتا كار گەیشتە بڕینی بودجەی هەرێم لە 2014. بڕینی بودجە هاوكات بوو لەگەڵ پەلاماری داعش بۆسەر كوردستان و هاتنی نزیكەی دوو ملیۆن ئاوارە. بە درێژایی شەڕی داعش و حەواندنەوەی ئاوارەكان حكوومەتی عێراقی ئامادە نەبوو تەنانەت یەك فیشەكیش بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بنێرێت و لە پرسی ئاوارەكانیشدا كە زۆربەیان هاووڵاتیی عێراق بوون، حكوومەتی عێراقی یارمەتیی هەرێمی كوردستانی نەدا و بڕینی بودجە و سیاسەتی برسیكردن هەر بەردەوام بوو.

ئێستا سیاسەتی برسیكردن و گوشارهێنان لەدژی هەرێم سەرباری بوونی دەیان ڕێككەوتن گەیشتووتە ئاستێكی مەترسیدار. چۆن دەكرێ حكوومەتی عێراقی لە ئاست هاووڵاتیانی كورد كە هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقین ئاوا بێ باك بێت و بەپێی یاسای دارستان بجووڵێتەوە؟ لەم كرۆنۆلۆژییە مێژووییەی كێشەكان تابڵۆیەكی گشتی دەبینین كە سەرەتا و كۆتایەكانی هاوشێوەن. دەبینین كە نیەتی پشت گوشارەكانی ئێستا هیچ جیاوازییەكی نیە لەگەڵ گوشار و تەنگپێهەڵچنینەكانی پێشووتر و هەروەها جینۆساید و سڕینەوەكانی سەدەی بیستەم. بۆیەشە كرۆكی كێشەكانی ئێستا هاوشێوەی پێشووتر و هی سەددەی بیستەمن. كرۆكی كێشەكان دوو بابەتی سەرەكین كە لەسەرەتای ئەم نووسینەدا ئاماژەی پێ دراوە ئەویش بوون و مافەكانە. بوون و مافە ڕەواكانی گەلێك كە هەزاران ساڵە لەسەر خاكی خۆی ژیاوە و بە عێراقەوە لكێندراوە. دەستەڵاتدارە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق ئەم ڕاستییە مێژووییە دەزانن بەڵام بەڕێی جیاجیا و لە كاتی جیاجیادا و بە شێوازی جیاجیا خۆیان تاقی كردووەتەوە كە ئەو حەقیقەتە وردە وردە كەمڕەنگ بكەن و لەناو دەوڵەتێكی ناوەندگەرای شۆڤێنی و تایفیدا بیتوێننەوە.

ئێمەی كورد پەرتەوازەین و بیروڕای جیاوازمان هەیە و بەسەر چەندین بەرەدا دابەش بووین، ڕاستە جیاوازیی بیروڕا لەسەر حوكمڕانیی ناوخۆیی و ئیدارەدان هەیە (كە بابەتێكی سرووشتییە)، ڕەنگە تژی بین لە بەدحاڵیبوون بەرانبەر یەكتری، بەڵام هەموو ئەوانە بەو مانایە نین كە مێژووی خۆمان و سرووشتی كێشەكانمان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق نەبینین و فەرامۆشی بكەین كە بەپلەی یەكەم كێشەی وجود و دواتر مافە. دینی بینی یان عەلمانی، ڕاست بین یان چەپ یانیش قەومی یان سەر بە هیچ یەك لەوانە نەبین، لەوەدا هاوبەشین كە دۆزێكی وجوودی و نەتەوەیی و مێژوویی و جیوگرافی و دەستوریی ڕەوامان هەیە كە لەژێر هیچ دۆخێكدا نابێ لەبیری بكەین.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌خێرهاتنى کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریای باشوور دەکات

SUNDAY, 26 JULY 2026 11:07:14

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/7/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و بۆ خۆناساندن، پێشوازیی لە بەڕێز ئیون گیوو شیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.

 
بەپێی زانیارییەکانی KDP.info پاڵپشتییەکانی حکوومەت هاوکێشەی کشتوکاڵی لە شێخان گۆڕیوە

SUNDAY, 26 JULY 2026 10:07:00

شێخان-KDP.info- بەهۆی پاڵپشتییە ڕاستەوخۆکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی زەمینە بۆ کەرتی تایبەت، کەرتی کشتوکاڵ لە سنووری قەزای شێخان وەرچەرخانێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شێخان ڕایدەگەیەنێت، دامەزراندنی کارگەکانی پاککردنەوەی گەنم خێر و بەرەکەتی بۆ ناوچەکە هێناوە و کێشەی چەندین ساڵەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی لە سایلۆکاندا بە یەکجارەکی چارەسەر کردووە.

 
دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا هەڵبژێردرا

SATURDAY, 25 JULY 2026 22:07:59

ئەڵمانیا-KDP.info- لە شاری دۆسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، بە چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا بەڕێوەچوو.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حکوومەت و گەلی سووریا دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە سووریا کە بووە ھۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٦٥ کەس، لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی گەل و حکوومەتی سووریا کرد.

 
"گه‌شتی ئاسمانی له‌ هه‌ولێر شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه‌"

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:19

هه‌ولێر-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەڵێت، گه‌شتی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ شه‌و و به‌ ڕۆژ به‌رده‌وامه‌ و، ئاسمانی هه‌ولێر كراوه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact