هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، له سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.
مه‌ریوان حاكم هادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر كه شاره‌وانیی هه‌موو قه‌زا و ناحیه و كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه، 42 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ره‌زامه‌ندیی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه و ناوه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاره‌وانییه‌كان، له‌وانه‌یه ناوی دیكه‌ش هێشتا ته‌واو نه‌كرابێت و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌شڵێت، ئێمه زه‌ویمان له سنووری هه‌ژده شاره‌وانی ئاماده كردووه و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌ویی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك کە ره‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌بێت، سوودمه‌ند ده‌بێت له وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی.
مه‌ریوان حاكم هادی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، ئه‌و زه‌ویانه‌ی دابه‌ش ده‌كرێن كارتی زانیاری كراوه‌ته بنه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سه و له شوێنی خۆی سوودمه‌ند بێت له وه‌رگرتنی زه‌وی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كارتی زانیاریی فه‌رمانبه‌ره‌كه له كوێ بێت، هه‌ر له‌و سنووره لە وەرگرتنی زەوی سوودمه‌ند ده‌بێت.
قائید میرۆ